رێبەری باڵای شۆڕش : کارە شیکاریەکان ، شاڵاوی پڕۆپاگەندەیی دوژمن پوچەڵ دەکەنەوە
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە ئاماژە بە شاڵاوی پڕۆپاگەندەیی دوژمنان لە دژی گەلی ئێران بۆ کارتێکەریی لەسەر رای گشتیی بە شێواز و ئامرازی جۆربەجۆر ، ھەنگاونانی شیکاریانەی بە پوچەڵکەرەوەی شاڵاوە پڕۆپاگەندەییەکان زانی .
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی راگەیاندنی رێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ، ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی رۆژی دوشەممە لە رێوڕەسمی تازیەداریی چلەی ئیمام حوسێن (ع) و یاوەرانی ئەمەگناسی لە رێگەی پێوەندیی ڤیدیۆیی لە زانکۆی تاران ( شوێنی کۆبوونەوەی لیژنە خوێندکاریەکان ) لە گەڵ حسێنیەی ئیمام خومەینی ، لە وتارێکی کورت دا ، قۆناغی عاشورا تا ئەربەعینی لە قۆناغە ھەرە گرنگەکانی مێژووی ئیسلام ناوبرد و فەرمووی : ئەگەر رۆژی عاشورا لوتکەی تێکۆشان و فیداکاریی گیانە ئازیز و مەزنەکان بوو ، دەورەی 40 رۆژەی دوای ئەوەش لوتکەی تێکۆشان بۆ شیکردنەوە و ئاشکراکردنی راستیەکان بوو و ئەم شیکاریە موجاھیدانەی ئیمام سەججاد ، حەزرەتی زێنەب و جەنابی ئوممو کولسوم و پشوودرێژی بێ وێنەی بنەماڵەی پەیامبەر ، تەواوکەری ئەو گیان بەختکردنە و مایەی مانەوەی راپەڕینی کەربەلا بوو .
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە ئاماژە بە شاڵاوی پڕۆپاگەندەیی دوژمنان لە دژی گەلی ئێران بۆ کارتێکەریی لەسەر رای گشتیی بە شێواز و ئامرازی جۆربەجۆر ، کاری شیکاریانەی بە پوچەڵکەرەوەی شاڵاوە پڕۆپاگەندەییان زانی و فەرمووی : ئێوە خوێندکارانی ئازیز کە بەرھەمی دڵی گەل و خۆڕاگریی راستەقینەی وڵاتن بە گرنگیدان بە پرسی شیکردنەوەی راستیەکان ، ھەرکامتان وەک چرایەک دەوربەری خۆتان روون کەنەوە .
بەڕێزیان پتانسێلەکانی دونیای سایبێری و میدیایی بۆ رۆشنگەری و وڵامدانەوەی بابەتە تەماویەکانی بە دەرفەت زانی و فەرمووی : ھەڵبەت خاڵی سەرەکیی لە پرسی شیکاریی و گێڕانەوەی راستیەکان ، سوودوەرگرتن لە شێوازی ئەخلاقیی و دەربڕینی ھاوڕێ لە گەڵ لۆژیک و سەنگینیی و عەقڵانیەتی تەواو و کەڵکوەرگرتن لە سۆزی مرۆیی و دوورکەوتنەوە لە جوێن دان و درۆ و لە خشتەبردن لە رووبەڕووبوونەوە لە گەڵ رای گشتیە .
ئایەتوڵڵا خامنەیی وێڕای دەربڕینی رەزامەندیی لە تەیاربوونی لاوان بە فکر و عەقڵانیەت و ئاگایی فراوان ، جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی بەھێزکردنی ئەم تایبەتمەندیانە و فەرمووی : رێگای حەزرەتی سەییدوشوھەدا ، رێگایەکی پیرۆز و شیرینە کە دەگاتە ئەنجام و سەرکەوتنی دواجار و ئێوە لاوان ئینشائەڵڵا دەتوانن بە ئیلھاموەرگرتن لەم رێگایە و مەعارفی نوورانی ، وڵات بە لوتکەکانی بەختەوەریی مادی و مەعنەوی بگەیەنن .