فەرماندەی گشتیی هێزەکان : رێگاچارەی رووداوەکانی باکووری رۆژاوای ئێران رێگرتن لە دەستوەردانی ئەرتەشە بیانیەکان لەم وڵاتانەیە
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە ئاهەنگی دەرچوونی هێزە چەکدارەکان دا بە ئاماژە بە پرسەکانی دراوسێکان لە باکووری رۆژاوای ئێران جەختی کردەوە : رێگاچارەی رووداوەکانی باکووری رۆژاوای ئێران رێگرتن لە دەسوەردانی ئەرتەشە بیانیەکان لەم وڵاتانەدایە .
بەپێی راپۆرتی بنکەی راگەیاندنی نوسینگەی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرماندەری گشتیی هێزەکان ئەمڕۆ شەممە لە پێوەندیەکی ڤیدیۆیی دا لە گەڵ ئاهەنگی هاوبەشی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆکانی ئەفسەریی هێزە چەکدارەکان لە زانکۆی ئەفسەریی ئیمام حوسێن ، ئەم هێزە پڕ شانازیانەی بە قەڵای قایمی ئاسایشی گەلی سەربەرزی ئێران ونیشتمانیی بەهێز و ئازیز ناوبرد. رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی فەرمووی : دەسوەردانی بیانیەکان لە ناوچەکەدا مایەی ناکۆکی و خەسارە و هەموو پرس ورووداوەکان دەبێ بێ دەسوەردانی بیانی و بە سەرمەشق وەرگرتنی وڵاتانی ناوچەکە لە دەسەڵات و عەقڵانیەتی ئێران وهێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی یەک لا ببنەوە .
ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاسایشی بە ژێرخانی بنەڕەتیی هەموو چالاکیە پێویستەکان بۆ پێشکەوتنی وڵات ناوبرد و وێڕای بە گرنگ زانینی مسۆگەربوونی ئاسایشی وڵاتان بێ پشت بەستن بە بیانیەکان فەرمووی : ئەم پرسە هەڵبەت بۆ گەلی ئێران ئاساییە بەڵام وڵاتانی جۆربەجۆر تەنانەت وڵاتانی ئەروپایی ئەم گرفتەیان هەیە .
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، ئاماژەی کردە دەمەقاڵەی ئەم بەینەی نێوان ئەورپا و ئەمریکا و فەرمووی : هەندێ لە ئەروپیەکان ، هەنگاوی ئەمریکایان بە خەنجەرلێدان لەپشتەوەڕا ناوبرد و بە جۆرێک گوتیان ئەروپا دەبێ بێ پشت بەستن بە ناتۆ و لە راستی دا بە ئەمریکا ، سەربەخۆ ، ئاسایشی خۆی دابین بکات .
ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرمووی : کاتێک وڵاتانی ئەورپایی بە هۆی پشتبەستن بە ئەمریکا یانی وڵاتێک کە لە گەڵ ئەروپاش دا کێشەی نیە لە دابینکردنی ئاسایشی پاوەجێ هەست بە کەموکوڕی دەکەن ، حیسابی وڵاتانی دیکە کە هێزە چەکدارەکانی خویان خستووەتە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەمریکا و بیانیەکانی دیکە ، دیار و ئایشکرایە .
فەرماندەی گشتیی هێزەکان ، دابینکردنی ئاسایش بەپشت بەستن بە وڵاتانی دیکەی بە وەهمێک زانی و فەرمووی : کەسانێک کە ئەم وەهم و خەیاڵەیان هەیە بەمزوانە زللەکەیان وێدەکەوێ چونکە دەسوەردانی زاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی بیانیەکان لە ئاسایش و شەڕ و ئاشتی هە وڵاتێک ، کارەساتێکی گەورەیە .
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، کشانەوەی ئەرتەشی تەیار و بێ ورەی ئەخلاقیی و مەعنەویی ئەمریکا لە ئەفغانستانی بە نموونەیەک لە ئەنجامی دەسەڵات و هێزی رواڵەتی نەک راستەقینە نابرد و فەرمووی : ئەمریکیەکان بیست ساڵ پێش بۆ رووخاندنی تالیبان هێرشیان کردە سەر تالیبان و لەم داگیرکاریە درێژخایەنەدا ، کوشتار و تاوانکاری وزیانی زۆریان بەبارهێنا بەڵام دوای ئەو هەموو تێچووە مادی و ئینسانیە ، حکومەتیان بە تالیبان سپارد و کشانەوە کە ئەم راسیتە بۆ هەموو وڵاتان مایەی پەندە .
فەرماندەی گشتیی هێزەچەکدارەکان جەختی کردەوە : ئەو وێنە هالیوودیانە لە ئەرتەشی ئەمریکا و وڵاتانی هاوشێوە ، تەنیا نمایشە چونکە ماکی سەرەکیی و راستەقینەی ئەوان هەر ئەوەیە کە لە ئەفغانستان بینرا.
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، بێزاریی خەڵکانی رۆژهەڵاتی ئاسیا لە ئەرتەشی ئەمریکای بیرخستەوە و فەرمووی : ئەمریکیەکان لە هەر کوێ دەسوەردان بکەن ، دەبن بە بێزراوی گەلان .
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان پێی داگرت : سەلاحی ناوچەکە لەوەدایە هەموو وڵاتان ئەرتەشێکی سەربەخۆ وپشتئەستوور بە گەلی خۆیان وهاوکار لە گەڵ ئەرتەشەکانی دراوسێکانیان هەبێت .
ربەری باڵای شوڕشی ئیسلامی دواجار فەرمووی : ئەرتەشەکانی ناوچەکە دەتوانن ئاسایشی ناوچەکە دابین بکەن و نابێ رێگا بدەن ئەرتەشە بیانیەکان بۆپاراستنی بەرژەوەندیی خۆیان ، دەسوەردان یان ئامادەبوونی سەربازییان هەبێت .