165 نوێنەری مەجلیس:گۆڕان لە سنوورەکانی وڵاتانی دراوسێ و ناوچە ، هێڵی سووری ئێرانە
سەدو شەست وپێنج نوێنەری مەجلێسی شۆرای ئیسلامی هاوکات لەگەڵ ڕێزگرتن لە بەرێوە چوونی مه شقی له شکه ریی فاتیحانی خەیبەر ڕایانگەیاندووە: هەرچەشنە گۆڕانێکی ژیئۆپۆلۆتیکی ناوچەکە و گۆران لە سنووری وڵاتانی دراوسێ هیڵی سووری نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی ئیرانە و ئێمە بەرامبەر هەرکردەوەیەکی بیانەکان لەم بارەوە خەمسارد نابین.
"رووحۆڵلا مۆتەفەکر زادە" لە دانیشتنی ئاشکرای یەکشەممەی مەجلسی شۆرای ئیسلامی بەیاننامەی پتر لە ١٦٥ نوێنەری مەجلس لەمەڕ پشتگریی لە مه شقی له شکه ریی فاتحانی خەیبەر لە سنوورەکانیی باکووری ڕۆژاوای وڵات و وشداری دان بە ئاژاوەگێران بە تایبەتی رژیمی زایۆنی خوێندەوە.
لەم بایەننامەیە دا هاتووە: هەرچەشنە گۆڕانێکی ژیئۆپۆلۆتیکی ناوچەکە و گۆران لە سنووری وڵاتانی دراوسێ هیڵی سووری نزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی ئیرانە و ئێمە بەرامبەر هەرکردەوەیەکی بێگانەکان دا لەم بارەوە خەمسارد نابین. هەربەو شێوە کە قەبووڵ ناکەین ڕژیمی زایۆنی لەخاکی هیچ وڵاتێک دا بۆ جمو جووڵی زایۆنیستی خۆی کەڵک وەربگرێت.
ئەم بەیاننامەیە هەروەها باسی ئەوە دەکات:مه شقی له شکه ریی فاتحانی خەیبەر لە هێڵی سنووری ئەرەس پەیامهێنەری ئاشتی و مەزنایەتی بۆ وڵاتانیی ناوچەکە و وەک وشداری دانێکە بەڕژێمی زایۆنی.پیوەندی ئێمە لەگەڵ خەڵک و وڵاتانی دراوسێ لە وان خەڵکی موسولمان و وڵاتی برا و دۆست ئازەربایجان کۆن و دێرینە وپاوەجێیە و هەرگیز ناکۆکی نانەوەکانیی دوژمنان بە تایبەت بابەتە هەڵەکانی سەپێندراو لەلایەن رژیمی زایۆنی ناتوانێ ئەم یەکیتی وبرایەتییە لەناوببات.
لەکۆتایی بەیاننامەکە داهاتووە:ئێمە نوێنەرانی مەجلێسی شۆرای ئیسلامی بە تایبەت نوێنەرانیی باکووری رۆژاوای ئێران هاوکات لەگەڵ پشتگری هەموو لایەن لە مه شقی له شکه ریی ئاشتی وفاتیحانی خەیبەر، لە وەزارەتی دەرەوە داوادەکەین وشداری دان و ڕاسپێری نوێنەرانی مەجلێسی شۆرای ئیسلامی بەئاگاداری دەوڵەتانی دەورگێر لە دەڤەری قەفقاز بگەینن.