مامۆستایەکی ئایینی کوردی سوننە وەک ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری ئێران هەڵبژێردرا
تشرینی یهکهم 18, 2021 04:00 Asia/Tehran
سەرۆککۆماری ئێران لە حوکمێکدا مامۆستا عەبدولسەلام کەریمی وەکوو ڕاوێژکاری خۆی لە کاروباری نەتەوە و کەمینە ئایینیەکان هەڵبژارد.
بە پێێ هەواڵی مێهر، بە پێی حوکمی سەید ئیبراهیم ڕەییسی سەرۆک کۆمار، ماموستا عەبدوسەلام کەریمی بووە ڕاوێژکاری سەرۆککۆمار لە کاروباری نەتەوە و کەمینە ئایینیەکان.
ماموستا عەبدولسەلام کەریمی لەدایکبووی ١٣٤٦ی هەتاوی، کوڕی شەهید، خاوەن دوکتۆرای زمان و وێژەی عەرەبی و خاوەن بەڵگەنامەی ئیجتهاد لە ناوەندی گەورەی ئیسلامی ڕۆژاوای وڵاتە.
ناوبراو پێشتر قایمقامی دیواندەرە، سەرۆکی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان و سنە، جێگری پەروەردە و فێرکاری پارێزگای کوردستان، بەڕێوەبەری ناوەندی پسپۆڕیی زانستە ئیسلامییەکانی ئیمام شافعی سنە بووە.