وەزیری دادڤانیی عێراق و شاندی ھاوڕێی گەیشتنە تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i401713-وەزیری_دادڤانیی_عێراق_و_شاندی_ھاوڕێی_گەیشتنە_تاران
وەزیری دادڤانیی عێراق و شاندی ھاوڕێی لەسەر بانگێشتنی وەزیری دادڤانیی ئێران گەیشتنە تاران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 18, 2021 14:25 Asia/Tehran
  • وەزیری دادڤانیی عێراق و شاندی ھاوڕێی گەیشتنە تاران

وەزیری دادڤانیی عێراق و شاندی ھاوڕێی لەسەر بانگێشتنی وەزیری دادڤانیی ئێران گەیشتنە تاران.

بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ، عەبدوسەتار موحەممەد وەزیری دادڤانی عێراق و شاندی ھاوڕێی لەسەر بانگێشتنی ئەمین حسێن رەحیمی وەزیری دادڤانیی ئێران سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دوشەممە گەیشتنە تاران . 

ئەم سەردانە 4 رۆژە کە لە وڵامی سەردانی ساڵی رابردووی سەید ئیبراھیم رەییسی سەرۆکی پێشووی ھێزی دادڤانیی ئێران و عەلیرەزا ئاوایی وەزیری دادڤانیی ئەو کات ئەنجام دەبێت بە ئامانجی دیدار لە گەڵ وەزیری دادڤانیی ، کاربەدەستانی باڵای ھێزی دادڤانیی ئێران و لێکدانەوەی رێگاکانی پەرە و قوڵکردنەوەی پێوەندیی دوو قۆڵیی دادڤانیی و مافەوانیی ئەنجام دەبێت .