واژۆکرانی بەیاننامەی ھاوبەشی پەرە پێ دانی پەیوەندیی مافەوانی و دادەڤانیی ئێران و عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i401783-واژۆکرانی_بەیاننامەی_ھاوبەشی_پەرە_پێ_دانی_پەیوەندیی_مافەوانی_و_دادەڤانیی_ئێران_و_عێراق
بەیاننامەی ھاوبەشی پەرە پێ دانی پەیوەندیی مافەوانی و دادەڤانیی ئێران و عێراق ، واژۆ کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 20, 2021 15:20 Asia/Tehran
  • واژۆکرانی بەیاننامەی ھاوبەشی پەرە پێ دانی پەیوەندیی مافەوانی و دادەڤانیی ئێران و عێراق

بەیاننامەی ھاوبەشی پەرە پێ دانی پەیوەندیی مافەوانی و دادەڤانیی ئێران و عێراق ، واژۆ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیوەندیی گشتیی وەزارەتی داد،«ئەمین حسەین ڕەحیمی» و «سالار عەبدوسەتتار موحەممەد» وەزیرانی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق بەیاننامەی ھاوبەشی پەرە پێ دانی پەیوەندیی مافەوانی و دادەڤانیی ئێران و عێراقیان واژۆ کرد.

لەو بابەتە گرینگانەی کە لەم بەیاننامە ھاوبەشەدا ھاتووە، دەشێ ئاماژە بکرێتە وتووێژی ڕێک و پێک ودەورەیی لە قەواخی لێژنەی ھاوبەشی مافەوانی بە پێداگرتن لە سەر ڕاپەڕاندنی کارامەتری ڕێککەوتنە مافەوانی و دادەوانییەکانی نێوان دوو وڵات.

گۆڕینەوەی ئەزمون لە بواری مافی مرۆڤ، خەباتی دژی گەندەڵی، مافی منداڵان، گۆڕینەوەی تاوانباران و ھەڵگیرانی لەمپەرەکان لەم بوارەدا و ئامادە کردنی بەرنووسی ڕێککەوتننامەی ڕادەست کردنەوەی داراییە ھەڵلوشاوەکان لەو خاڵانەی دیکەی بەیاننامە ھاوبەشەکەی نێوان ئێران و عێراقە.

یەکەم دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی ھاوکارییەکانی مافەوانی و دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق ڕۆژی سێ شەممە بە مەبەستی پەرە پێ دانی ھاوکاریی مافەوانی و دادەڤانی و ناسیاری پەیداکردن لەگەڵ میکانیزمی مافەوانی و دادەڤانیی دوو وڵلا و بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی ھەردووک لا بەڕێوە چوو.