بروسکەی پیرۆزبایی رەییسی بۆ سەرانی وڵاتانی ئیسلامیی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i401862-بروسکەی_پیرۆزبایی_رەییسی_بۆ_سەرانی_وڵاتانی_ئیسلامیی
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بروسکەی جیاجیادا ساڵهاتی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلام حەزرەتی موحەمەد(دخ) و حەوتەی یەکیەتیی و وەحدەتی لە سەران و گەلانی وڵاتانی ئیسلامیی پیرۆزبایی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 23, 2021 16:15 Asia/Tehran
  • بروسکەی پیرۆزبایی رەییسی بۆ سەرانی وڵاتانی ئیسلامیی

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بروسکەی جیاجیادا ساڵهاتی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلام حەزرەتی موحەمەد(دخ) و حەوتەی یەکیەتیی و وەحدەتی لە سەران و گەلانی وڵاتانی ئیسلامیی پیرۆزبایی کرد .

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی راگەیاندنی سەرۆک کۆماریی ، سەید ئیبراهیم رەییسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی شەممە لەم بروسکەیەدا هیوای خواست : لەم رۆژە  پیرۆز و موبارەکانەدا ، بە سەرمەشقوەرگرتن لە نمونەی حەسەنەی رەسولوڵڵا(دخ) بە پشت بەستن بە هاوبەشیە ئیسلامیەکان و بە ئیرادەی ئێمە برایانی ئیمانیی ، هەنگاوی شێلگیرانەتر بۆ بەدیهێنانی پێوەندی پاوەجێ و قایم لە پێناو بەرزڕاگرتنی ئیسلام و برەوپێدانی خوووخدەی پەیامبەر هەڵگرین .

سبەی یەکشەممە 17 ی رەبیعولئەوەڵی ساڵی 1443 ی کۆچی ، بە بڕوای ئەهلی تەشەیووع رێکەوتە لە گەڵ ساڵهاتی لەدایکبوونی پیرۆزی پەیامبەری ئیسلام(دخ) و ساڵهاتی لەدایکبوونی موبارەکی حەزرەتی ئیمام جەعفەری سادق (ع) .