وڵامی بەبڕشتانەی ئێران بە راپۆرتی راپۆرتنێری تایبەتی مافی مرۆڤ لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i401928-وڵامی_بەبڕشتانەی_ئێران_بە_راپۆرتی_راپۆرتنێری_تایبەتی_مافی_مرۆڤ_لە_ئێران
نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وڵامێکی بەبڕشتانە بە راپورتەکەی جاوید رەحمان راپۆتنێری تایبەتی رەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران ، ئامانج لەو راپۆرتانەی تەنیا کەڵکوەرگرتنی ئامرازیانە لە مافی مرۆڤ لە دژی وڵاتانی دیکە زانی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 25, 2021 19:34 Asia/Tehran
  • وڵامی بەبڕشتانەی ئێران بە راپۆرتی راپۆرتنێری تایبەتی مافی مرۆڤ لە ئێران

نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وڵامێکی بەبڕشتانە بە راپورتەکەی جاوید رەحمان راپۆتنێری تایبەتی رەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران ، ئامانج لەو راپۆرتانەی تەنیا کەڵکوەرگرتنی ئامرازیانە لە مافی مرۆڤ لە دژی وڵاتانی دیکە زانی .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، زەھرا ئیرشادی باڵیۆز و جێگری نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی دوشەممە بە کاتی خۆجێیی لە کومیتەی سێھەمی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان وڵامی ئێرانی خوێندەوە . 

ناوبراو گوتی : ئەگەرچی ھەموو شایەتیی و راستیەکان نیشاندەری ئەم راستیەن کە ھیچ نیازێکی باش لە دیاریکردنی راپۆرتنێری تایبەتی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دا نیە ، بەڵام ئێران بە قوڵکردنەوەی سیستمی دەسەڵاتی دیموکراتیکی خۆی ، بۆ ساتێک لە خزمەت کردن بە خەڵک ناکشێتەوە .

 نوێنەری ئێران بە خستنەئاڕای ئەم بابەتە کە تا ئێستا چەند بەیاننامە لە لایەن نوێنەرانی وڵاتانێک کە وڵاتی منیان لە بواری مافی مرۆڤ سەرکۆنە کردووە ، سەبارەت بە کەمپەینی سامناکی جینۆساید لە کەنەدا خوێندراوەتەوە ؟ وتی: ھیچ . لە بەرامبەردا رۆژاوا بۆ درێژەی میراتی تاڵی کەنەدا لە فێرکردنی بە تۆبزی منداڵانی خۆجێیی و رێکخستنی ستاندارەکانی خۆی لە گەڵ ستانداردە باڵاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری مافی مرۆڤ لە ھیچ ھەوڵێک خۆێ نەبواردووە. 

ئیرشادی گوتیشی : راپۆرتنێری تایبەت ھەروا لە ئیدانەکردن یان تەنانەت دەربڕینی نیگەرانیی لە بارەی ھەنگاوە دوژمنکاری و نایاسایی و نامرۆییەکانی ئەمریکا دڕدۆنگە .