لقێکی ژووری بازرگانیی ئێران لە قەسری شیرین کرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i402067-لقێکی_ژووری_بازرگانیی_ئێران_لە_قەسری_شیرین_کرایەوە
لقێکی ژووری بازرگانیی کرماشان لە شاری قەسری شیرین کرایەوە و لە ڕێوڕەسمی کرانەوەکەشدا کۆمەڵێک هەڵسووڕاوی بازرگانی و بواری هەناردەکردن بەشدارییان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 30, 2021 13:18 Asia/Tehran
  • لقێکی ژووری بازرگانیی ئێران لە قەسری شیرین کرایەوە

لقێکی ژووری بازرگانیی کرماشان لە شاری قەسری شیرین کرایەوە و لە ڕێوڕەسمی کرانەوەکەشدا کۆمەڵێک هەڵسووڕاوی بازرگانی و بواری هەناردەکردن بەشدارییان کرد.

 

بە پێی هەواڵی کوردپرێس ، کەیوان کاشفی سەرۆکی ژووری بازرگانیی کرماشان لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی لقی ژووری بازرگانیی کرماشان کە بە بەشداریی نوێنەری شاری قەسر و سەرپێڵ زەهاو و گێڵانغەرب لە پەرلەمانی ئێران و ژمارەیێک لە هەڵسووڕاوانی بازرگانی و بواری هەناردەکردن بەڕێوە چوو ڕایگەیاند بە مۆڵەتی فەرمیی ، ژووری بازرگانیی ئێران ئەو لقە دەکرێتەوە.

سەرۆکی ژووری بازرگانیی کرماشان ئاماژەی بە ئەو هەل و توانا ئابووری و بازرگانییانە کرد کە لە قەسری شیرین ڕەخساوە و گوتیشی تواناکان هۆکاری سەرەکین بۆ دامەزراندنی ئەو لقەی ژووری بازرگانی.

کاشفی گوتیشی : قەسری شیرین بە هۆی توانا ئابووری و بازرگانییەکەیەوە لە داهاتوودا دەبێتە جەمسەرێکی بازرگانی و ئابووریی پارێزگای کرماشان.