ستایشی وەزیری نەوتی ئێران لە ھەنگاوی پڕلە شانازیی سپای پاسداران
وەزیری نەوتی ئێران لە پەیامێکدا ستایشی ھێزەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی کرد لە بەر ڕزگارکردنی بارەنەوتەکەی ئێران لە چنگی جەردە دەریاییەکانی ئەمریکا.
بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی نەوت، لە پەیامی «جەواد ئەوجی» وەزیری نەوتی ئێراندا ھاتووە: دوژمنانی جەماوەری ئێران کاتێک بە چاوی خۆیان بینییان کە خزمەتگوزارانی خەڵکی ئێران لە دەوڵەتی سیانزەھەم دا بە خواستێکی لێبڕاوانەو ورەیەکی پۆڵایینەوەو بەبێ کات بەفێڕۆدان سوورن لە سەر شکست پێ ھێنانی بایکۆت و ئاڵقەی گەمارۆکان و دەرەنجامی ئەو ھەنگاوەی ڕۆڵەکانی گەلی ئێرانیان لە پەرەسەندنی ناردەی نەوت و شلەک و بەرھەمە نەوتییەکانی ئێراندا بەدی کرد و زانییان کە لە ڕێگایەکی دیکەوە ناتوانن پێش بەو ھەنگاوە نیشتیمانییانە بگرن، لە دوایین پەلەقاژەدا چوونە سەروەختی ڕێگا کۆنەکانی خۆیان کە پێشینەیەکی مێژوویی و درێژماوەیان تیادا ھەیە.
«ئەوجی» بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەو ھەوڵەی دوژمنانیش ھەر لە سای وریایی، خواست و ورەی بەرزو بوێرانەی ڕۆڵە گیان لەمستەکانی گەلی ئێران لە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە تایبەت لە ھێزی دەریایی سپادا ھیچی لێ نەوەشایەوە، جەختی کرد: من بە ناوی وەزیری نەوتی ئێرانەوە دەست و بازووی ئەو ئازیزانە ماچ دەکەم و ئەوپەڕی سوپاسبێژی و پێزانینی خۆم لە بەر ڕزگار کردنی ئەو بارەنەوتەی ئێران لە دەستی جەردە دەریاییەکانی ئەمریکا ئازراستەی ڕۆڵە ھەڵمەتبەرەکانی سپای پاسداران دەکەم.