سەرۆک کۆماری ئێران: جەردەیی دەریایی ئەمریکا کارێکی قیزەون بوو
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند: جەردەیی دەریایی ئەمریکا کارێکی دزێو و قیزەون بوو.
ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسیی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە نێو ڕێ و ڕەسمی ١٣ی خەزەڵوەری جەماوەری سمنان لە ڕۆژھەڵاتی تاران، وێڕای ستایش کردنی ھەنگاوەکەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەمەڕ ڕێگری کردن لە ئۆپراسیۆنی پاپۆڕە جەنگییەکەی ئەمریکا بۆ دزینی نەوتی ئێران لە نەوتبەرێک وتیشی: کردەوەی قیزەونی ئەمریکییەکان لەمەڕ تێوەگلان بە جەردەیی دەریایی لە لایەن بیروڕای گشتییەوە شەرمەزار کراوەو ھەنگاوی دەستبەجێ و ئازایانەی سپای پاسدارانیش ڕێزی لێ گیراوە.
ئایەتوڵڵا ڕەییسی بە دەربڕینی ئەمەی کە پێشینەی دوژمنایەتیی ئەمریکا لەگەڵ جەماوەری ئێران چل ساڵە نییە بەڵکو ئەم دوژمنایەتییە زیاتر لە ٧٠ ساڵە بەردەوامە وتیشی: بەم جیاوازییەی کە لە سی ساڵی یەکەم دا ئەمریکا بە کودەتاو داکۆکی کردن لە دەستەڵاتدارانی دەستنیا لە بەتاڵان بردنی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی ئێران سەرکەوتوو دەبوو، بەڵام لە ٤٣ ساڵی ئەم دواییەو پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، ئەمە گەلی ئێران بووە کە لە گۆڕەپانی ململانێ و بەرپەرچ دانەوەی دوژمنایەتیی بێ کۆتایی ئەمریکییەکاندا، سەرکەوتووە.