ئامادە بوونی ئێران و سووریا بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندیی زانستیانەی دوو لایەنە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i402379-ئامادە_بوونی_ئێران_و_سووریا_بۆ_پەرە_پێ_دانی_پەیوەندیی_زانستیانەی_دوو_لایەنە
جێگری وەزیری زانست و لێکۆڵینەوەو تەکنۆلۆژیای ئێران لە پەرەسەندنی پەیوەندیی زانستیی دوو لایەنە لەگەڵ سووریا پێشوازیی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 09, 2021 09:40 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی ئێران و سووریا بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندیی زانستیانەی دوو لایەنە

جێگری وەزیری زانست و لێکۆڵینەوەو تەکنۆلۆژیای ئێران لە پەرەسەندنی پەیوەندیی زانستیی دوو لایەنە لەگەڵ سووریا پێشوازیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئیران، «موحەممەد سولەیمانی» جێگری وەزیری زانست و لێکۆڵینەوەو تەکنۆلۆژیای ئێران ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی ھاوبەش لەگەڵ «بەسام بەشیر ئیبراھیم» وەزیری فێرکاریی باڵاو توێژینەوە زانستییەکانی سووریاو شاندەکەی ھاوڕێی لە تاراندا وتیشی: لە بواری زانستی، توێژینەوەو فێرکاریی دوو وڵاتی ئێران و سووریا دەتوانن پەیوەندییەکی ھەرە باشیان ھەبێت.

جێگری وەزیری زانست و لێکۆڵینەوەو تەکنۆلۆژیای ئێران وتیشی: وەزارەتی زانست و لێکۆڵینەوەو تەکنۆلۆژیای ئێران ئامادەیی تۆکمەوتەواوی ھەیە بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندی لە بوارەکانی تەکنۆلۆژیاو بەرز کردنەوەی ئاستی ھاوکاریی دوو لایەنە لەگەڵ سووریادا.

«بەسام بەشیر ئیبراھیم»یش وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران و سووریا لە ئاستی ئابووری، سەربازی، سیاسی و زانستی پەیوەندییەکی ھێزمەندیان پێکەوە ھەیە و داکۆکیی ئێران لە سووریا بە درێژایی شەڕو یارمەتییەکانی مرۆڤ دۆستانەی ئێران بە سووریا قەت پەکی نەکەوت.

وەزیری زانستی سووریا ھیواداریی دەربڕی کە ڕێککەوتنی نێوان دوو وڵاتی ئێران و سووریا ببێتە ھۆی بقەرپا کرانی کۆبوونەوەو بەڕۆژکرانی بەرنامەو چاودێری بۆ توێژینەوەی زانستی.