ئەدمیڕاڵ ئێرانی لە ستۆدیۆی سەحەری کوردی : توانایی ھێزی دەریایی ئێران بۆ ئاسایشی ناوچەکەیە
دەریاوانی کوردی فەرماندەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمشەو لە ستۆدیۆی سەحەری کوردی ئامادە بوو وبە زمانی کوردیی وڵامی پرسیارەکانی دایەوە .
ئەدمیڕال شارام ئێرانی کە بە بۆنەی حەوتی سەرماوەز رۆژی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمشەومیوانی بەرنامەی زایەڵەی سەحەری کوردیی بوو ، لە کەشێکی گەرموگوڕدا وڵامی چەندین پرسیاری کاک عەبدوڵڵا عابدی پێشکەشکاری بەرنامەکەی دایەوە سەبارەت بە رەوشی ئێستای ھێزی دەریایی ئێران ، تواناییەکانی ئەو ھێزە لە ناوچەکە و دەریا ئازادەکان ، رۆڵی ھێزی دەریایی لە ئابووریی دا ، بەرەنگاربوونەوەی چەتە دەریاییەکان ، پێشکەوتنەکانی ھێزی دەریایی ئێران و... دایەوە .
ئەدمیڕاڵ ئێرانی گوتی : ئێستا ھێزی دەریایی ئێران بە زۆر چەک و ئامێری پێشکەوتوو تەیارە و توانایی ھێزی دەریایی ئێران بۆ ئاسایشی ناوچەکەیە.
دەریاوان ئێرانی کە لە دایکبووی شاری سنەی کوردستانی ئێرانە ، یەکەم جاربوو لە دیمانەیەک دا بە زمانی کوردی بەشداری دەکرد .