باقریی کەنی: ئێران بە ورەی جدییەوە هاتووەتە نێو دانوستانەکانی ڤیەناوە
جێگری سیاسیی وەزارەتی دەرەوە وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە ورەیەکی جیدییەوە و بە بەرنامەیەکی بەهێزەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ ستەمکارانەکان هاتووەتە نێو گفتوگۆکانی ڤیەناوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوە بە وتنی ئەوەی کە ئێران بە ورەیەکی جیدی و بە بەرنامەیەکی بەهێزەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ ستەمکارانەکان هاتووەتە نێو گفتوگۆکانی ڤیەناوە، وتی: پێکهاتەی شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران نیشاندەری ئەو ورە و جیدی بوونەی کۆماری ئیسلامی بۆ هەڵگرتنی هەنگاوی جیدی لەبواری هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ ناسایی و ستەمکارانەکانی ئەمریکا دژی گەلی ئێرانە.
ناوبراو گوتیشی : هیوادارین ئەو گفتوگۆیانە بە شێوەی کاریگەر بۆ دابین کردنی ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان ڕۆڵ بگێڕێت.
جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بەوەی کە لەو خولە لە گفتوگۆکان یەکەمایەتی سەرەکیمان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان دەبێت و ماوەیەکی دیاری کراویش بۆ ئەم خولە لە گفتوگۆکان ناتوانین پێش بینی بکەین، جەختی کرد: لە کۆبوونەوەی کرانەوە کە دوانیوەڕۆی دووشەممە لە ڤیەنا بەڕێوە دەچێت ئاسۆی ئەم خولە لە گفتوگۆکان لەلایەن لێژنەوە تاوتوێ دەکرێت.