ئەندامەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخراوەی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i403033-ئەندامەتیی_کۆماری_ئیسلامیی_ئێران_لە_ئەنجومەنی_بەڕێوەبەرایەتیی_ڕێکخراوەی_قەدەغەی_چەک_و_چۆڵی_کیمیایی
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بیست و شەشەمین کۆنفرانسی ساڵانەی وڵاتانی ئەندامی کۆنوانسیۆنی چەک و چۆڵی کیمیایی کە ڕۆژی دووشەممە لە لاھەدا بەڕێوە چوو، بۆ خولێکی دوو ساڵە بووە بە ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتیی ئەم ڕێکخراوەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 30, 2021 07:07 Asia/Tehran
  • ئەندامەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخراوەی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بیست و شەشەمین کۆنفرانسی ساڵانەی وڵاتانی ئەندامی کۆنوانسیۆنی چەک و چۆڵی کیمیایی کە ڕۆژی دووشەممە لە لاھەدا بەڕێوە چوو، بۆ خولێکی دوو ساڵە بووە بە ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتیی ئەم ڕێکخراوەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەندامەتیی کۆاری ئیسلامیی ئێران لە ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخراوەی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی بە شێوەیەکی بەکۆمەڵ لە بیست و شەشەمین کۆنفرانسی ڕێکخراوەکەدا پەسەند کراوەو ئەوەش سەرباری ئەوەی کە لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییەدا ئەمریکاو ھێندێک لە وڵاتانی ھاوتەریبی واشێنگتۆن ھەوڵیان داوە بە گوشارو تەوژم خستنە سەر ئەندامانی ڕێکخراوەکە ڕێگربن لە بەردەم ئەندامەتیی ئێران لە ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی و بە ئەستۆگرتنی پۆستەکانی ئەم ڕێکخراوەیە.

ئێران لە ئێستادا بەرپرسایەتیی جێگری بەشی ئاسیایی ئەنجومەنەکەی لە ئەستۆیە. ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی لەو کۆڵەکە گرینگانەی ڕێکخراوەی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیاییە ٤١ ئەندامی ھەیە.

کۆنوانسیۆنی چەک و چۆڵی کیمیایی گرینگترین پەیمانی نێونەتەوەیی قەدەغەی بەرھەمھێنان و ھەمارکردن و بەکارھێنانی چەکی کیمیاییە کە لە ١٣ی ژانویەی ساڵی ١٩٩٣ یەکلایی کرایەوەو لە ٢٩ی ئاپریلی ١٩٩٧ ئەرکھێن کرا. لە ئێستادا ١٩٣ وڵات پەیوەستن بەو کۆنوانسیۆنەوە.

لە دانیشتنەکەی ڕۆژی دووشەممەدا جیا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، وڵاتانی عێراق، پاکستان، مالیزیش بۆ خولێکی چەند ساڵە لە ٢٠٢٢ەوە ھەتا ٢٠٢٤ بوونەتە ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی.