سەرۆک کۆماری ئێران: لابردن و پوچەڵکردنەوەی بایکۆتەکان بە هێز و تواناوە پێوشوێن دەگرین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i403199-سەرۆک_کۆماری_ئێران_لابردن_و_پوچەڵکردنەوەی_بایکۆتەکان_بە_هێز_و_تواناوە_پێوشوێن_دەگرین
سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران شەوی یەکشەممە وتی: حکومەتی ئێران لابردن و پوچەڵ کردنەوەی بایکۆتە زاڵمانەکان بە هێز و تواناوە پێوشوێن دەگرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 06, 2021 05:11 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێران: لابردن و پوچەڵکردنەوەی بایکۆتەکان بە هێز و تواناوە پێوشوێن دەگرین

سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران شەوی یەکشەممە وتی: حکومەتی ئێران لابردن و پوچەڵ کردنەوەی بایکۆتە زاڵمانەکان بە هێز و تواناوە پێوشوێن دەگرێت.

" سەیید ئیبراهیمی ڕەییسی " لە دیمانەیەکی ڕاستە وخۆدا بە خستنەڕووی دەقی پێشنیارکراوی ئێران لە چوارچێوەی دوو مژار " هەڵوەشانی بایکۆتە زاڵمانەکان و" پرس ومەسەلەی ناڤۆکی" ئاماژەی دایە لایەنی بەرامبەرلە وتووێژەکانی ئەم دواییە لە ڤیەن و وتی" ئەمڕۆ بە دونیا سەلمێندراوە کە ئێران بەهێزوتواناوسەربەرزیەوە لە وتووێژەکان دا بەشداری دەکات.

ڕەییسی بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە لاچوون وپوچەڵ کردنەوەی بایکۆتە زاڵمانەکان سەریەتی وئەولەویەتی حکومەتی ئێرانە ڕایگەیاند: هەتا ئێستاکە زیاتر لە ١٠٠ کۆبوونەوە وپێوەندیمان لەگەڵ سەرۆکان وکاربەدەستانی وڵاتانی جۆربەجۆرهەبووە ولەم وتووێژانەدا لەسەر ئیرادەی کۆماری ئیسلامی بۆ پەرەی پێوەندیی کۆمەڵایەتی ، سیاسی، فەرهەنگی وئابووری لەگەڵ جیهان پێداگری کردووە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم وتووێژە تەلەفزیۆنەدا ئاماژەی دایە سەفەری ئەم دواییەی خۆی بۆ تاجیکستان و وتی: دوای ئەم سەفەرە پێوەندی ئابووری وتیجاری دوو وڵات سێ هێندە بووە.