«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ھیچ ڕێگایەک بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بەرەو بەرجام نییە بە ھەڵگرتنی بایکۆتەکان نەبێت
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: ھیچ ڕێگایەک بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بەرەو بەرجام نییە بە ھەڵگرتنی بایکۆتەکانی ستەمکارانەی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران نەبێت.
«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێکا لەگەڵ ڕۆژنامەی «کامێرسانت» وتیشی: سەرباری ئەوەی کە ڕۆژئاوا بەڵێنەکانی خۆی ڕاناپەڕێنێت، کەچی ئێران بۆ سەلماندنی نیازپاکی و بە مەبەستی ھەڵ١گرتنی بایکۆتەکانی یەک لایەنەو نایاسایی ھەمیسان ھەر ئامادەی وتووێژی بەدەرەنجامە بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی باش و ئەرێنی.
ئەم دیپلۆماتە باڵایەی ئێران وتیشی: ڕەوشتی پەیوەست بە بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران لە بەر ئەمە بەدی ھاتووە کە ئەمریکا لە ھیچ ھەوڵدانێک بۆ لەبار بردنی بەرجام کەمتەرخەمیی نەنواندووە.
خولی تازەی دانوستانەکانی ھەڵگرتنی بایکۆتی ستەمکارانەی سەر ئێران لە ڤییەنا لە دووشەممەی حەوتەی ڕابردووەوە دەستی پێ کرا. ئێران لە ڕەوتی ئەم وتووێژانە دوو بەڵگەی لە دوو بواری ھەڵگرتنی بایکۆتەکانی ئەمریکاو بەڵێنە ناڤۆکییەکان ئاراستەی لایەنەکانی بەرامبەر کرد.