کانونی یه‌که‌م 25, 2021 15:11 Asia/Tehran
  • قاڵیباف: ھەڵس و کەوتی ئەرێنیی شوێنکەوتووانی ئایینە ئیلاھییەکان وەدی ھاتنی دادگەری و پێشکەوتنی کۆمەڵگای مرۆڤایەتیی لێ دەکەوێتەوە

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، بە دەرکردنی پەیامێک ڕوو لە سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی مەسیحی، ساڵگەڕی لە دایک بوونی حەزرەتی عیسای مەسیح(ع)ی لێ پیرۆز کردن و جەختی کرد: ھەڵس و کەوتی ئەرێنیی شوێنکەوتووانی ئایینە ئیلاھییەکان وەدی ھاتنی دادگەری و پێشکەوتنی کۆمەڵگای مرۆڤایەتیی لێ دەکەوێتەوە.

 بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، «موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە دەرکردنی پەیامێک ڕوو لە سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی مەسیحی، ساڵگەڕی لە دایک بوونی حەزرەتی عیسای مەسیح(ع)ی لێ پیرۆز کردن و ئامادەیی مەجلیسی ئێرانی بۆ پەرە پێ دان و ھێزمەند کردنی پەیوەندیی پەرلەمانی، ڕتوێژو بیروڕا گۆڕینەوە لە بارەی بابەتە جێی سەرنجەکانی ھەردووک لا ڕاگەیاند.

لە دەقی پەیامەکەی قاڵیباف دا ھاتووە: حەزرەتی عیسای مەسیح(ع) بەختەوەریی مرۆڤەکانی لە ھێزمەند کرانی ئاشتی و دلۆڤانی و دۆستایەتیی دا زانیوەو مزگێنی داوە کە، ھەڵس و کەوتی ئەرێنیی شوێنکەوتووانی ئایینە ئیلاھییەکان وەدی ھاتنی دادگەری و پێشکەوتنی کۆمەڵگای مرۆڤایەتیی لێ دەکەوێتەوە.

سەرپەیڤ