ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: قەیرانی سووریا بە بێ سەرنجدان بە کێشەی ئاوارەکان چارەسەر نابێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i404621-ئەمیر_عەبدوڵڵاهیان_قەیرانی_سووریا_بە_بێ_سەرنجدان_بە_کێشەی_ئاوارەکان_چارەسەر_نابێت
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بە بێ سەرنجدان بە کێشەی ئاوارەکان و گەمارۆکانی دژی سووریا، قەیرانی ئەم وڵاتە چارەسەر نابێت و بەرەو ڕێگای دروست ناڕوات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 16, 2022 12:48 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: قەیرانی سووریا بە بێ سەرنجدان بە کێشەی ئاوارەکان چارەسەر نابێت

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بە بێ سەرنجدان بە کێشەی ئاوارەکان و گەمارۆکانی دژی سووریا، قەیرانی ئەم وڵاتە چارەسەر نابێت و بەرەو ڕێگای دروست ناڕوات.

 

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گیر پێتێرسۆن نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گەڵ حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان دیدار و وتووێژیان کرد.

ئەمیرعەبدوڵاهیان لەم دیدارەدا وتی: هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا و هەروەها هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ ئەم وڵاتە یەکێک لە هۆکارەکانی پێکهاتنی قەیران لە سووریایە.

ئەو وتیشی: بە بێ سەرنج دان بە کێشەی ئاوارەکان و گەمارۆکانی دژی سووریا، قەیرانی ئەم وڵاتە چارەسەر نابێت و بەرەو ڕێگای دروست ناڕوات.

گیر پێتێرسۆن نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا دۆخی سووریای سەقامگیر زانی و وتیشی: ئێستا هیچ لایەنێک باسی گۆڕانی ڕژیم لەم وڵاتە ناکەن.

ئەو هەروەها داکۆکی کردە سەر حاکمیەتی نەتەوەیی، سەقامگرتوویی سیاسی و پاراستنی خاکی سووریا.