پێداگریی لەسەر بەھێزکردنی ھاریکاریە دەریاییەکان لە مەشقی سەربازیی چەند رەھەندی کەمەربەندی ئاسایشی دەریایی 2022
جێگری رێکخەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەھێزکردنی ھاریکاریی دەریایی و بەرزکردنەوەی ئاسایشی تیجارەتی نێودەوڵەتیی لە ئامانجەکانی مەشقی دەریایی چەند رەھەندیی ئێران و چین و روسیا زانی .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، ئەمری دەریادار حەبیبوڵڵا سەییاری بە ئاماژە بەوەی کە مەشقی سەربازیی چەند رەھەندیی دەریایی 2022 لە چەند لایەنەوە گرنگە گوتی : ھاواھەنگیی باشتر و پێوەندیی نزیکتر لە نێوان ھێزە دەریاییەکانی وڵاتانی ناوچەکە لە دەسکەوتەکانی ئەم مەشقەیە .
ئەمیر دەریادار سەییاری ھەروەھا دابینکردنی ئاسایشی تیجارەتی دەریایی لە باکووری ئوقیانووسی ھیند و ھاوھەنگیی باشتر وپێوەندیی نزیکتر لە نێوان ھێزە دەریاییەکانی وڵاتانی ناوچەکە و واوە ناوچەیی ، گۆڕینەوەی ئەزموونە دەریاییەکان لە فریاگوزاریی و ھاوکاری کردن لە رووداوە دەریاییەکانی لە ئامانجەکانی دیکەی مەشقی دەریایی ھابەشی ئێران و چین و روسیا زانی .
مەشقی سەربازیی ئێران و روسیا و چین سەرلەبەیانیی رۆژی ھەینی لە باکووری ئوقیانووسی ھیند دەستپێبوو و ئەمڕۆ شەممە کۆتایی ھات .
د.