جێبەجێ کردنی قۆناغێکی نوێی ئاڵوگۆڕی زیندانیان لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i405253-جێبەجێ_کردنی_قۆناغێکی_نوێی_ئاڵوگۆڕی_زیندانیان_لە_نێوان_هەرێمی_کوردستان_و_ئێران
قۆناغی چوارەمی ئاڵوگۆڕ کردنی زیندانیان لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بە ڕادەستکردنی 10 زیندانی بە ئێران جێبەجێ کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 08, 2022 14:24 Asia/Tehran
  • جێبەجێ کردنی قۆناغێکی نوێی ئاڵوگۆڕی زیندانیان لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران

قۆناغی چوارەمی ئاڵوگۆڕ کردنی زیندانیان لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بە ڕادەستکردنی 10 زیندانی بە ئێران جێبەجێ کرا.

لە قۆناغی چوارەمی ئاڵوگۆڕ کردنی زیندانیان 10 زیندانی لە هەرێمی کوردستانەوە رادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران کرانەوە.

هەردوو شاندی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی دووشەممە 7ی شووباتی 2022  لە دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی چوارەمی ئاڵوگۆڕ کردنی زیندانیان کۆبوونەوەولە کۆبوونەوەکەش دا واژۆ لەسەر جێبەجێکردنی قۆناغی چوارەمی پرۆسەی ئاڵۆگۆڕی زیندانیان کرا.

شاندی هەرێمی کوردستان پێکهاتبوو لە ئەحمەد نەجمەدین، بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی، عەبدوڵڵا ئاکرەیی بەرێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران، مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، شاندی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لە نەسروڵڵا رەشنودی سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر، سەید کەمال عەبدوڵڵاهی نوێنەری وەزارەتی دادی كۆماری ئیسلامی ئێران پێکھاتبوون.

زیندانیە ڕادەستکراوەکان ماوەی حوكمەكانیان لەناو گرتووخانەکانی ئێران تەواو دەکەن. ئاڵوگۆڕكردنی زیندانیان لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران بەپێی رێككەوتنێكە كە لەنێوان عێراق و كۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشت بە یاسای ژمارە (6)ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە لە ساڵی (2014)دا دەرچووە. پاڵپشت بەم یاسایە رێككەوتن لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كراوە بۆ ئاڵوگۆرکردنی زیندانیان .