خەتیب زادە : ئێران لە دانوستانەکان دا چاوەڕوانی وڵامی لایەنە رۆژاواییەکانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i405403-خەتیب_زادە_ئێران_لە_دانوستانەکان_دا_چاوەڕوانی_وڵامی_لایەنە_رۆژاواییەکانە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەوی ئێران گوتی : بنبەستێک لە دانوستانەکانی ڤیەنادا نیە و ئێران چاوەڕوانی وڵامی لایەنە رۆژاواییەکانە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 14, 2022 12:30 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە : ئێران لە دانوستانەکان دا چاوەڕوانی وڵامی لایەنە رۆژاواییەکانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەوی ئێران گوتی : بنبەستێک لە دانوستانەکانی ڤیەنادا نیە و ئێران چاوەڕوانی وڵامی لایەنە رۆژاواییەکانە .

سەعید خەتیب زادە ئەمڕۆ دوشەممە لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی دا لە بارەی رەوتی دانوستانەکانی ڤیەنا گوتیشی : وتووێژ لە بارەی بابەتە بەجێماوەکان درێژەی  ھەیە و ھەرچەندەی ئیرادەی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەوروپایی بەرز بێ ، مەودا بۆ گەشتن بە رێککەوتن کەمتر دەبێ . 

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە گوتی : رێککەوتن چاوەڕوانی بڕیاری سیاسیی لایەنی بەرامبەرە . 

خەتیب زادە لە وڵامی پرسیارێک لە بارەی ئەوەی کە ئێران بە دوای چ دەستەبەرێکدایە جەختی کردەوە : ئەمریکا جێگەی متمانە نیە و دەبێ دەستەبەری عەینیی وەرگێردرێ کە دیسان مافی نێودەوڵەتیی بە گاڵتە نەگرێ . 

نابراو لە بارەی رووداوەکانی ئۆکرانیاش گوتی : ئێران وەک وڵاتێک کە لە گەڵ ھەردو وڵاتی روسیایو ئوکرانیا پێوەندی باشی ھەیە ، ھەوڵ ئەدات دوو لایەن بەرەو چارەسەریی ناکۆکیەکان لە رێگەی ئاشتیانەوە بانگێشت بکات . 

خەتیب زادە لە بارەی خولی پێنجەمی دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستانیش گوتی : گۆڕانکاریەکی نوێ نەبووە ، وێڕای ئەوەی کە ئێران ئامادەیە وتووێژەکان دەست پێ بکاتەوە .