یەکەم کۆبوونەوەی ھاوبەشی وەبەرھێنانی ئێران و عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i405413-یەکەم_کۆبوونەوەی_ھاوبەشی_وەبەرھێنانی_ئێران_و_عێراق
سەرۆکی گشتیی رێکخراوی وەبەرھێنان و یارمەتیە ئابووری و تەکنیکیەکانی ئێران رایگەیاند : یەکەم کۆبوونەوەی ھاوبەشی وەبەرھێنانی ئێران و عێراق بە ئامادەبوونی ھەزار چالاکی ئابووریی بەڕێوەدەچێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 14, 2022 18:19 Asia/Tehran
  • یەکەم کۆبوونەوەی ھاوبەشی وەبەرھێنانی ئێران و عێراق

سەرۆکی گشتیی رێکخراوی وەبەرھێنان و یارمەتیە ئابووری و تەکنیکیەکانی ئێران رایگەیاند : یەکەم کۆبوونەوەی ھاوبەشی وەبەرھێنانی ئێران و عێراق بە ئامادەبوونی ھەزار چالاکی ئابووریی بەڕێوەدەچێت .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، عەلی فکری سەرۆکی گشتیی رێکخراوی وەبەرھێنان و یارمەتیە ئابووری و تەکنیەکانی ئێران بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی پیێشانگەی دەرفەتەکانی وەبەرھێنانی عێراق کە لە 8 تا 11 ی خاکەلێوەی ساڵی داھاتوو ( 1401 ) لە بەغدا بەڕێوەدەچێ ، گوتی : دەرفتەکانی وەبەرھێنانی ئێران لەم پێشانگەیەدا بە شارومەندانی عێراق و وڵاتانی دیکە دەناسێندرێ .

فکری گوتیشی : ئامانج لە ئامادەبوون لە پێشانگەی دەرفەتەکانی وەبەرھێنان لە عێراق ، ھیدایەتی دروستی وەبەرھێنەرانی عێراقی بەرەو پرۆژەکانی ئێرانە .