ئەمیرعەبدوڵاهیان: بە بێ ئاسۆی روون دانوستان ناکەین
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە بە بێ ئەوەی ئاسۆیەکی ڕوون و بەهێز بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن ببینین، دانوستان ناکەین و لە گەڵ ئەمریکا ڕاستەوخۆ وتووێژ ناکەین.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمز وێڕای ئاماژە بە دانوستانەکانی ڤیەنا، وتی: ئەوەی لەم دانوستانەدا بۆ ئێمە گرینگ بووە، هەڵوەشانی گەمارۆکان و گەڕانەوەی هەموو لایەنەکان بۆ بەرجامە.
ئەو وتیشی: من پێم وایە جیاوازییەکی بنەڕەتی لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و لایەنە ڕۆژاواییەکان دا هەیە و ئەوەش ئەوەیە کە ئێران بە شێوەیەکی جیدی و بە بەرنامەوە لە سەرەتای دانوستانەکانی ڤیەنا بەشدار بووە.
ناوبراو ڕوونی کردەوە: ئێمە چەندین جار بە لایەنەکانی دیکەمان وتووە گەر دەتانەوێ لە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران دڵنیا ببنەوە، دەبێ گەمارۆکان هەڵوەشێننەوە و نیگەرانییەکانی ئێمە لە سەر گەمارۆکان چارەسەر بکەن.
ئەمیرعەبدوڵاهیان راشیگەیاند: تا ئەمڕۆش لە دانوستنەکان دا تا رادەیەک پێش کەوتووین بەڵام هەموو ئەو شتانەی کە ئێمە دەمانویست لە ژێر ناوی بەرجام بۆمان رێک کەوێ، نەهاتۆتە ئاراوە و رووی نەداوە و ئەمە دژی یاسای نێودەوڵەتییە.
ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئێمە ڕێککەوتنێک کە تەنیا تا کاتی کۆتایی ئەم دەوڵەتە بخاینێت، قبووڵ ناکەین، وتیشی: بەڵام لە دانوستانەکاندا هەندێ پێشکەوتنمان بووە و هیوادارین ببێتە هۆی ڕێککەوتنێکی باش.