نامەی ئەنجومەنی بەرەڤانی لە قوربانیانی تیرۆریزم بۆ دادئەستێنەکانی سوییدو دانیمارک و ھۆڵندا
ئەنجومەنی بەرەڤانی لە قوربانیانی تیرۆریزم لە نامەیەک دا بۆ دادئەستێنەکانی سوییدو دانیمارک و ھۆڵندا لە سەر ئامادە بوونی بنەماڵەکانی قوربانیانی تیرۆر لە دادگەی ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی «ئەلنیزال» لەم وڵاتانە پێی داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی پەیوەندیی گشتیی ئەنجومەنی بەرەڤانی لە قوربانیانی تیرۆریزم، لە نامەی ئەنجومەنی بەرەڤانی لە قوربانیانی تیرۆریزم بۆ دادئەستێنەکانی سوییدو دانیمارک و ھۆڵندا داوا کراوە، دەست و پێوەندەکانی سەرکردەی تاقمی تیرۆریستیی «ئەلنیزال» لە وڵاتانی سویید، دانیمارک و ھۆڵندا بخەنە بەر پەیگەڕو تەمێ کردن و بەستێن بۆ ئامادە بوونی قوربانیانی تاوانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە ئێران لە دادگەکان و ڕەوتی ڕاگەییشتن بەم دۆسیەیە لە داھاتوودا خۆش بکرێت.
لە نامەکەدا ھاتووە،نەبیسترانی دەنگی قوربانیانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە ئێران، ئاسەوارێکی زیانبەخشی لە سەر پرسی مافی مرۆڤ و ئاسایشتی جیھانی دەبێت، چونکو بەجێماوانی کارەساتە تیرۆریستییەکان بەشێکی گرینگ و دانەبڕاوەی دۆسیەکانی ھاوپەیوەند بە پرسە تیرۆریستییەکان دێنە ئەژمار.
جێگای ئاماژەیە کە «فەرەجوڵڵا چەعب» ھۆکاری سەرەکیی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ساڵی ٢٠١٨ی ئەھواز بوو کە ھێزەکانی ئیتیلاعاتی ئێران ناسیان کرد و گرتیان.