واژۆی گرێبەستی دامەزراندنی بازاڕچەی باکووریی نێوان ئێران و عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i405506-واژۆی_گرێبەستی_دامەزراندنی_بازاڕچەی_باکووریی_نێوان_ئێران_و_عێراق
لە دیداری پارێزگارانی ئیلام و دیالەی عێراق گرێبەستی دامەزراندنی بازاڕچەی باکووریی نێوان ئێران و عێراق واژۆ کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 19, 2022 04:27 Asia/Tehran
  • واژۆی گرێبەستی دامەزراندنی بازاڕچەی باکووریی نێوان ئێران و عێراق

لە دیداری پارێزگارانی ئیلام و دیالەی عێراق گرێبەستی دامەزراندنی بازاڕچەی باکووریی نێوان ئێران و عێراق واژۆ کرا.

 

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن بەهرام نیا پارێزگاری ئیلام وتی: پاش واژۆی ئەم ڕێککەوتننامە هەوڵ ئەدەین مۆڵەتی پێویست وەربگرین.

ئەو وتیشی: هیوادارین بە دامەزراندنی ئەم بازارچە هاوبەشە ، شایەتی گەشەی بازرگانی و ئاڵووێری نێوان دوو وڵات بین.

موسەنا تەمیمی پارێزگاری دیالەی عێراقیش لەم دیدارەدا وتی: پێشتر لە گەڵ پارێزگاری پێشووی ئیلام لە سەر ئەم بابەتە ڕێک کەوتین کە بەداخەوە حکومەتی ناوەندیی لە سەری ڕێک نەکەوت.

ئەو وتیشی: شێلگیرانە ڕێککەوتنی حکومەتی ناوەندیی بۆ دامەزراندنی بازاڕچەی هاوبەش لە نێوان ئیلام و دیالە شوێنگیری دەکەین.