مردنی 242 کەس بە ھۆی کۆرۆناوە لە ئێران
شوبات 20, 2022 19:11 Asia/Tehran
وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند دوای چوار مانگ ، ژماری گیان لەدەستداوان بە ھۆی پەتای کۆرۆنا ، گەیشتە 242 کەس .
بە پێی ئەم ھەواڵە ، لە 24 کاتژمێری رابردوودا ، 242 کەس بە ھۆی نەخۆشیی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە و بەم جۆرە کۆی گیان لەدەستداوان بە ھۆی ئەم پەتایە لە سەرەتاوە گەیشتە 135ھەزارو 40 کەس .
وەزارەتی تەندروستیی ئێران راشیگەیاند : لە رۆژی رابردووەوە تا ئەمڕۆ ، 16 ھەزار و 967 نەخۆشی نوێی توشبوو بە کۆڤید 19 ناسراون کە کۆی نەخۆشەکان گەیشتە 6 میلیۆن و 942 ھەزار و 452 کەس .
بە پێی ئەم ھەواڵە ، تا ئێستا 6 میلیۆن و 489 ھەزار و 920 کەس لەو نەخۆشیە چاک بوونەوە .
سەرپەیڤ