ڕەییسی: ئامادەی پەرە پێ دانی ھاوکاری و گواستنەوەی زانستی ھونەرین بۆ وڵاتانی ئەفریقی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i405605-ڕەییسی_ئامادەی_پەرە_پێ_دانی_ھاوکاری_و_گواستنەوەی_زانستی_ھونەرین_بۆ_وڵاتانی_ئەفریقی
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری موازمبیک پێی داگرت: ئامادەی پەرە پێ دانی ھاوکاری و گواستنەوەی زانستی ھونەرین بۆ وڵاتانی ئەفریقی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 22, 2022 18:20 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: ئامادەی پەرە پێ دانی ھاوکاری و گواستنەوەی زانستی ھونەرین بۆ وڵاتانی ئەفریقی

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری موازمبیک پێی داگرت: ئامادەی پەرە پێ دانی ھاوکاری و گواستنەوەی زانستی ھونەرین بۆ وڵاتانی ئەفریقی.

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ «فیلیبی نیوسی» سەرۆک کۆماری موزامبیک لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ئۆپێکی گازی لە دەوحە وتی: لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە وڵاتانی ئەفریقی، سەرزەوینێکی تژی لە بەھرەو بارستایی و سەرچاوەی دەوڵەمەندن کە لە ماوەی چەند سەدەی ڕابردوو بەردەوام توشی تاڵان و بڕۆی وڵاتانی ڕۆژئاوا ھاتوون.

ڕەییسی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام لەو باوەڕەدا بووە وڵاتانی ئەفریقی خاوەنی جەماوەرێکی تێکۆشەرو پاشەکەوت و بارستایی بەربڵاون بۆ گەشەو پێشکەوتن، وتیشی: دەوڵەتی سیانزەھەمی ئێران لە ئاراستەی ھەر ئەم ڕوانگەیەوە ئامادەی پەرە پێ دانی ھاوکاریی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ وڵاتانی ئەفریقی و بە تایبەت موزامبیک و گواستنەوەی ئەزمون و زانستی ھونەرییە بۆ ئەم وڵاتانە.

سەرۆک کۆماری موزامبیکیش لە دیدارەکەدا، وێڕای دەربڕینی ھۆگریی ئەم وڵاتە بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ ئێران، وتیشی: پاشەکەوت و سەرچاوەی سروشتیی زۆرمان ھەیە کە دەتوانین بە کەڵک وەرگرتن لە توانایی ھونەریی پسپۆڕانی ئێرانی بە قازانجی جەماوەری موزامبیک و لە ئاراستەی پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی ھەردووک وڵات بەکاریان بھێنین.