ڕەتکرانەوەی دیاریکردنی دوادەرفەتی ئەمریکا بۆ بڕیاردانی ئێران لە وتووێژەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i405697-ڕەتکرانەوەی_دیاریکردنی_دوادەرفەتی_ئەمریکا_بۆ_بڕیاردانی_ئێران_لە_وتووێژەکان
کاربەدەستێکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەواڵی دیاریکردنی دوادەرفەتی ئەمریکا بۆ ئێران سەبارەت بە بڕیاردانی یەکجاری لە وتووێژەکانی ڤیەنی ڕەتکردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 26, 2022 15:38 Asia/Tehran
  • ڕەتکرانەوەی دیاریکردنی دوادەرفەتی ئەمریکا بۆ بڕیاردانی ئێران لە وتووێژەکان

کاربەدەستێکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەواڵی دیاریکردنی دوادەرفەتی ئەمریکا بۆ ئێران سەبارەت بە بڕیاردانی یەکجاری لە وتووێژەکانی ڤیەنی ڕەتکردەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان داهەواڵێک بڵاو بووەتەوە لەمەڕئەوەی کە ئەمریکا دوادەرفەتی دیاریکردووە کە ئەمڕۆ و سبەینێ ئێران دەبێ بڕیاری خۆی لە وتووێژەکانی ڤیەن ڕوون بکاتەوە و ئەگەروانەبێ ، لە روانگەی ئەوانەوە وتووێژەکان شکستی هێناوە .

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە سەبارەت بە  دیاریکردنی دوادەرفەتی ئەمریکا بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان،  سەرچاوەیکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی  ئێران ئەوهەواڵەی لە بنەڕەتەوە بە ناڕاست زانی وجەختی کرد گرینگی نەدەنە دەنگۆکان.

هەشتەمین خولی وتووێژەکانی ڤیەن بە تەوەری نەهێشتنی بایکوتە زاڵمانەکان دژی ئێران دوای پشوودانی کورت بۆ بڕیاردانی سیاسی لە هەشتی فێڤریەی 2022  سەرلەنوی دەسپێکرایەوە .