وتاردانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی جێژنی مەبعەسەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i405764-وتاردانی_ڕابەری_مەزنی_شۆڕشی_ئیسلامی_بە_بۆنەی_جێژنی_مەبعەسەوە
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی جێژنی مەبعەسی پێغەمبەری سەردار(ص) ، بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ گەلی بەشەرەفی ئێران و ئوممەتی موسڵمانی جیھان قسە دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 01, 2022 04:57 Asia/Tehran
  • وتاردانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی جێژنی مەبعەسەوە

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی جێژنی مەبعەسی پێغەمبەری سەردار(ص) ، بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ گەلی بەشەرەفی ئێران و ئوممەتی موسڵمانی جیھان قسە دەکات.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٧ ڕەجەبی ساڵی ١٤٤٣ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ یەکەمی مارچی ٢٠٢٢ ڕۆژی مەبعەسی پێغەمبەری مەزن(ص)ـە.

جێژنی مەبعەس ئەو ڕۆژەیە کە حەزرەتی موحەممەد(ص) لە تەمەنی چل ساڵاندا لە ئەشکەوتی حەرا بەھۆی جبیرائیل و لە لایەن خوداوەندی مەزنەوە بۆ پێغەمبەرایەتی ھەڵبژێردرا.

لێدوانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی کاتژمێر ١٠ و ٣٠ خولەک بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە بنکەی ڕاگەیاندنی «KHAMENEI.IR» و تۆڕە کۆمەڵایەتییە نێوخۆیی و دەرەوەییەکانی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە وەرگێڕانی ھاوکاتەوە بڵاو دەبێتەوە.