ئێران بە سەرکەوتوویی سەتەلایەت بۆ جەغزی نزیکی زەوی دەھاوێژێت
وەزیری پەیوەندی و تەکنۆلۆژیای زانیارییەکانی ئێران پێی داگرت: سەتەلایتی «نوور _٢» لە سەر شانی «سەتەلایتی خۆماڵیی قاسید» بۆ یەکەمجار بە سەرکەوتوویی ڕەوانەی جەغزی ٥٠٠ کیلۆمەتریی زەوی کرا.
دووھەمین سەتەلایتی سەربازیی ئێران بە ناوی «نوور_٢» بە ھۆی سەتەلایتبەری «قاسید»ی ھێزی ھەوا فەزای سپای پاسداران ڕۆژی سێ شەممە بەرەو ئاسمان ھاوێژراو بەو پەڕی سەرکەوتووییەوە لە جەغزی ٥٠٠ کیلۆمەتریی زەوی جێگیر کرا.
ئەمە دووھەمین سەتەلایتی سەربازیی ئێرانە کە لە جەغزی نزیکی زیەوی «LEO» جێگیر دەکرێت.
«عیسا زارع پوور» وەزیری پەیوەندی و تەکنۆلۆژیای زانیارییەکانی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە پەیامێکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەوە باسی سەرکەوتوو بوونی ھاوێژرانی سەتەلایتی«نوور_٢»ی کردو نووسی: ئەمڕۆ بە ھیەوڵ و خەباتی لاولانی پسپۆڕو شۆڕشگێڕی ئەم سەرزەوینەو بە ھۆی جل سەوزەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە سەتەلایتی «نوور_٢» بە سەر شانی «سەتەلایتبەری خۆماڵیی قاسید»ەوە بۆ یەکەمجار بەو پەڕی سەرکەوتووییەوە لە جەغزی ٥٠٠ کیلۆمەتریی زەوی جێگیر کرا.
«زارع پوور» وتیشی:«نوور_٢» کە یەکەم سیگناڵەکانی بە ھۆی وێستگە زەوینییەکانەوە بەوپەڕی سەرکەوتوویی وەرگیراوە، سەتەلایتێکی پێوەرو ناسکەرە کە ھەر ٩٠ خولەک جارێک بە دەوری زەوی دا دەخولێتەوەو لە شەووڕۆژێکدا ١٦ جار بە ئاسمانی ئێراندا تێ دەپەڕێ و ئەرکەکەشی لانیکەم سێ ساڵ د ەخایەنێت.