ئادار 11, 2022 14:52 Asia/Tehran
  • ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانیی مەجلیسی ئێران: تاقمی دانوستانکاری تازە ھەڵوێستێکی ڕاست بینانەی بەرامبەر بە ڕێککەوتن ھەیە

ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی: تاقمی دانوستانکاری ناڤۆکیی ئێران ھەڵوێستێکی ڕاست بینانەی بەرامبەر بە ڕێککەوتنی تازە لەگەڵ تاقمی چوار کۆ یەک ھەیە.

«ئیبراھیم ڕەزایی» ئەندامی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا سەبارەت بە بەردەوامیی دانوستانەکانی ڤییەنا وتی: ھەڵگیرانی بایکۆتەکان، تاقیکردنەوەی ڕاستییەکان و دەستەبەر کردن سێ مەرجی سەرەکی و ھێڵی سووری ئێرانن لە دانوستانەکاندا کە دەبێ بە تۆکمەوتەواوی ڕەچاو بکرێن.

ئەم نوێنەرەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ، وڵاتی دەستخڕۆی بەرجام و ڕێککەوتن نەکرد وتیشی: ڕوانگەی تیپی دانوستانکاری ئێران بەرامبەر بە لایەنی ڕۆژئاوایی بە جۆرێکە کە دەربڕی متمانە نەکردن بە ئەمریکییەکان و ئەورووپییەکانەو ئەمەش وا دەکات ھەتا ھەڵوێستێکی ڕاست بینانەی بەرامبەر بە ڕێککەوتن و دەستەبەرییەکان ھەبێت.

ئەم ئەندامەی  لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە، مەجلیس بەناوی دامەزراوەیەکی چاودێرو داکۆکیکار بە دڵنیاییەوە ئەوپەڕی ھیەوڵی خۆی بۆ ڕێککەوتنێکی باش و ھێزمەندکردنی ئابووریی نیشتیمانی و گوزەرانی خەڵک بەکار دێنێ.

سەرپەیڤ