دەسپێكی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان کوردەکانی سوریا و ڕژێمی جۆلانی
"رێککەوتنی هەمەلایەنە"ی واژۆ كراو لە نێوان هێزە کوردییەکانی سوریا و ڕژێمی جۆلانی لە ئەمڕۆەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هێزەکانی هەسەدە لە دوێنێوە لە شارەکانی حەسەکە و قامیشلو لە چوارچێوەی دەسپێكی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ دیمەشق واژۆ کراوە بۆ تێکەڵکردنی دامەزراوە کوردییەکان لەناو ڕژێمی جولانی لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا قەدەغەی هاتو چۆیان ڕاگەیاند.
کاربەدەستانی دیمەشق و فەرماندەکانی هەسەدە ڕۆژی هەینی ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەیان بۆ یەکخستنی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتە واژۆ کرد.
هەروەها مەزلوم عەبدی، فەرماندەی هەسەدەش ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دووشەممەوە ڕێککەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت، و هێزە کوردییەکان و هێزە ئەمنییەکانی ڕژێم لە "هێڵەکانی ململانێ" لە باکووری ڕۆژهەڵات و شاری کۆبانی دەکشێنەوە و هێزێکی ئەمنی سنووردار لە ڕژێمی جۆڵانیشەوە دەچێتە ناو حەسەکە و قامیشلۆیەوە.
..