سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران: بایکۆتەکانی ئەمریکا لەسەر ئێران کاریگەریی نەماوە
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: ئێران گەییشتووەتە خاڵێکی بەهێز کە بەهۆیەوە، گەمارۆکانی ئەمریکا چی دیکە کاریگەری لەسەری نەماوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی وتی: ئەمریکا بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆی لە ئاستی جیهان شوێنگیری دەکات و چ بە دیپلۆماسی و چ بە زۆرەملێ بەرژەندنییەکانی خۆی دەپارێزێت و بۆ پاراستنیشی لە هەموو بوارەکان دا دەستی خۆی دەخاتە پێش هەمووان و هیرش دەکاتە سەر هەموو لایەک.
ئیسلامی وتیشی: سەردەمی پڕ لە شاناندی شۆڕش ئەگەرچی هەوراز و نشێوی زۆری هەبووە، بەڵام ڕوو لە گەشەیە و بەتایبەتی لە ئەم پێنج ساڵەی دواییدا قورسترین گەمارۆکان خراونەتە سەر ئێران.
جێگری سەرۆک کۆمار ڕاشیگەیاند: ئەمریکا هەر کاتێک کە بایکۆتێکی نوێی خستووەتە سەر ئێران، ئێمە پێشکەوتنێکمان هەبووە و وڵات گەییشتووەتە خاڵێکی بەهێز کە هەر بەم هۆیەوە دیسانەوە گەمارۆی نوێێ خراوەتە سەر.