لەبەر یەک ھەڵوەشانەوەی تاقمێکی تیرۆریستی لە پارێزگای خوزستانی ئێران
سەرکردایەتیی گشتیی ھێزی ئینتیزامی و پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەرکردنی ئاگاداری نامەیەک باسی ھەڵوەشاندنەوەی تاقمێکی تیرۆریستی و گرتنی ئەندامەکانی کردووە لە پارێزگای خوزستاندا.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ئاگادار کردنەوەی میدیایی پۆلیس، سەرکردایەتیی گشتیی ھێزی ئینتیزامی و پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەرکردنی ئاگاداری نامەیەک ڕایگەیاند: لە سای ھەوڵی شەووڕۆژی چەند مانگەو بەربڵاوی کەرتی ھەواڵگریی پۆلیسی ئیتیلاعات و ئاسایشتی سەرکردایەتیی ھێزی ئینتیزامی و بە پێشەنگایەتیی ڕێکخراوەی ھەواڵگریی سەرکردایەتیی ھێزی ئینتیزامی و پۆلیسی وڵات، تاقمێکی سەربە تاقمۆکەی جیایی خوازو دەزگا سیخوڕییەکانی وڵاتانی دوژمن کە بە نیازی دووبەرەکی نانەوە لە نێوان ھۆزە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای خوزستان، دروست کردنی پێکدادانی ئەتنیکی، ئاژاوەنانەوەو ھەڵکوتانە سەر شوێنە ھەستیارەکان بوون، ناس کراو لەنێو برا.
لەم ئاگاداری نامەیەدا ھاتووە: ئەندامانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە وێڕای دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ دەزگا ھەواڵگرییەکانی وڵاتانی نەیارو وەرگرتنی پارە بۆ ئەنجام دانی کاری تێکدەرانەو ھێرش کردنە سەر چەند کەسایەتییەکی ناسراوو وەجمەندی ناوچەکە بە کەڵک وەرگرتن لە کەرەستەی تەقاندنەوە لە ئەمساڵ دا، دەستیان کرد بوو بە تێکدان و سووتاندنی ماڵ و شوێنە گشتییەکان لە ئاستی پارێزگاکەدا.
ئەم تاقمە سەربە گروپە دژی شۆڕشەکانی دانیشتووی ھەندەران و دەزگا سیخوڕییەکانی بیانین و ھەر لە لایەن ئەوانیشەوە جڵەوکێش و داکۆکی دەکرێن.