موخبیر: ڕەمزی سەرکەوتنی ئێران لە بەرنگار بوونەوەی دوڕمن ورەی جیھادی و کلتووری خۆڕاگرییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i406438-موخبیر_ڕەمزی_سەرکەوتنی_ئێران_لە_بەرنگار_بوونەوەی_دوڕمن_ورەی_جیھادی_و_کلتووری_خۆڕاگرییە
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پێی داگرت: ڕەمزی سەرکەوتنی ئێران لە بەرنگار بوونەوەی دوڕمن ورەی جیھادی و کلتووری خۆڕاگرییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 23, 2022 05:49 Asia/Tehran
  • موخبیر: ڕەمزی سەرکەوتنی ئێران لە بەرنگار بوونەوەی دوڕمن ورەی جیھادی و کلتووری خۆڕاگرییە

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پێی داگرت: ڕەمزی سەرکەوتنی ئێران لە بەرنگار بوونەوەی دوڕمن ورەی جیھادی و کلتووری خۆڕاگرییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد موخبیر» جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە میانەی سەردانی لە مەکۆی ڕۆشنبیری و مۆزەخانەی بەرەڤانیی پیرۆزی دزفوڵ لە پارێزگای خوزستانی باشووری ڕۆژئاوای ئێران وتی: ڕەمزی سەرکەوتنی ئێران لە بەرنگار بوونەوەی دوڕمن کە دیارە چەک و چۆڵێکی پێشکەوتەتری ھەیە ورەی جیھادی و کلتووری خۆڕاگرییە لە نێو خەڵک دا.

موخبیر وتیشی: بە شێوەیەکی ڕیشەدار لەگەڵ دوژمن لە پێکدادانداین و قەت تێکھەڵچوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دوژمن کۆتایی بۆ نییە.

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا وتیشی: ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکان و سەرکەوتن لە دانوستاندا پێویستمەندی ھەبوونی جێگایەکی ھێزمەندو پتەوە.

موخبیر وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئەگەر ورەی یبەرخۆدانی خەڵک نەبایە ھیچ سەرکەوتنێک مسۆگەر نەدەکرا وتیشی: ئاوا ورەیەک دەتوانێ دوژمن زگار بکات و ئێران سەرخات، ھەر بۆیە دەبێ لە سەر ڕۆڵی تاکەکان لە سەرکەوتنەکاندا زیاتر کار بکەین.