دیداری ئێنریکە مۆرا لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵلاهیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i406564-دیداری_ئێنریکە_مۆرا_لەگەڵ_ئەمیر_عەبدوڵلاهیان
جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەورووپا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران دیدار و وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 27, 2022 13:08 Asia/Tehran
  • دیداری ئێنریکە مۆرا لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵلاهیان

جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەورووپا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران دیدار و وتووێژی کرد.

 

 

 هەشتەمین خولی وتووێژەکانی ڤییەننا بە تەوەری نەهێشتنی بایکۆتە زاڵمانە و نایاساییەکانی دژی ئێران کە لە هەشتەمی فێڤرییە لە پێتەختی ئۆتریش دەستپێکرابوو،١١ مارچ بۆ چەندەمین جار چووە نێو خولێکی پشوو دان.

کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو وڵاتێک کە بەرپرسیارەتی خۆی قەبووڵدەکات بەجاران ڕایگەیاندووە بە سەرنجدان لەمەی کە ئەمریکا لایەنێک بووە کە ڕیککەوتنی بەرجامی بنپێکردووە ئەمە واشنگتۆنە کە دەبێ لەگەڵ نەهێشتنی بایکۆتەکان بەڕیککەوتن بگەڕێتەوە و پێویستە بەڕێوە چوونی ئەرکەکانیی ئەمریکا بکەویتە بەر پەیجوری ڕاستییەکان.

 بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئینریکە مۆرا بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەورووپا و هەماهەنگ کەری دانووستانەکانی ڤییەننا کە سەردانی تارانی کردووە ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و لەبارەی مەسەلەکانیی بەر هۆگری دوو لایەن وتووێژی کرد.

ئینریکە مۆرا بەرلەم دیدارەیش لەگەڵ عەلی باقری کەنی دانووستانکاری پایەبەرز وجێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و وتوێژی کرد.