وەزارەتی دەرەوەی ئێران لیستی کەسانی بایکۆتکراوی ئەمریکی بە تاوانی کاری تیرۆریستیی نوێ کردەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەک دا لیستی کەسانی بایکۆتکراوی ئەمریکی بە تاوانی کاری تیرۆریستیی نوێ کردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: بەرپرسانی ئەمریکی بەهۆی هەوڵی تیرۆریستی، پەرەپێدان و پاڵپشتی لە تیرۆریزم بایکۆت کراون .
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەو بەیاننامەیەدا باسی سەپاندنی بایکۆت لە دژی ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمریکی کرد کە لە سەپاندنی ئابلۆقە و هەروەها جەنایەت لە دژی گەلی ئێران ڕۆڵیان هەبووە.
ئەم بڕیارە بە ئاڕاستەی بەڕێوەبردنی یاسای "بەرەوڕوو بوونەوەی پێشێل کرانی مافی مرۆڤ و هەوڵی سەربزێوانە و تیرۆریستیی ئەمریکا لە ناوچەکە" دراوە .
هەروەها بە هۆی هەوڵی زۆرەملێی تاک لایەنە دژی گەل و حکومەتی ئێران و هەوڵی بە ئەنقەستی ئەمریکا بۆ سەپاندنی دۆخی سەختی ژیان بە سەر ئێرانییەکان، لەوانە ڕێگری لە هاتنی دەرمان و شتومەکی پزیشکی هەندێک کەسی ئەمریکی بایکۆت کراون .