ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: کۆمەڵە دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامی، ئێرانی کردووە بە سەرمەشقێکی جێی سەرنج بۆ گەلانی دیکەش
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری بەرپرسان و کاربەدەستانی حکومەت تەواوی گرفتەکانی وڵاتی بە جێگای چارەسەر کردن زانی و وێڕای ڕوونکردنەوەی ڕەھەندە جۆربەجۆرەکانی دروشمی ساڵ، پێی داگرت: کۆمەڵە دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەستکەوتەکانی لە بەشی جۆربەجۆردا،ئێرانی کردووە بە سەرمەشقێکی جێی سەرنج بۆ گەلانی دیکەش.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەم دیدارەدا، گەییشتن بە خۆبژیویی لە ھێندێک بابەت لەوانە وەبەرھێنانی شەش جۆرە پێکوتەی کۆرۆنا، قەرزوقۆڵەی دەرەکیی نزیک لە سیفری وڵات و پێشکەوتنی زانستی و پیشەیی و تەکنیکی لە بوارە جۆربەجۆرەکانی لە نیشانەکانی سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی و جەختی کرد: نمونەیەکی دیکەی سەرکەوتنەکان، بەرەوپێش چوونی دروست و ڕەوانی بەڕێوەبەرایەتیی وڵاتەو بە پێچەوانەی ھێندێک لە وڵاتانی دیکە و سەرباری ئەو ھەموو دوژمنایەتییە، بەڕێوەبەرایەتیی وڵات بە شێوەی یاسایی و بەبێ پێویستی بە ھەنگاوی بەدەر لە ڕەوتی ئاسایی، دەستاودەست کراوە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: ئەم دەستھاتانەو نمونەگەلی دیکەی وەک پەرەسەندنی قوڵایی ستراتژی و کنەی مەعنەویی ئێران لە ناوچەکە، کۆماری ئیسلامیی کردووە بە نمونەیەکی جێی سەرنج و لەبەر دڵان.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: دوژمن بە گوێرەی تەماحی خۆی ھێندێک قسەی ھیوابڕاوانە دەکات کە ھەڵبەت پێشتریش لەم قسانە دەکرا، بەڵام نادروست بوونی تەواوی ئەو قسانە دواتر سەلمێندرا، ھەروەک قسەکانی سەددام لە سەرەتای شەڕی داسەپاو مە بەڵێنی داگیرکردنی یەک حەوتەیی تاران و یان وتەکانی چەند ساڵ لەمەوبەری قەرەقڵزێکی ئەمریکی کە وتبووی ئاھەنگی کریسمەس لە تاراندا دەگێڕن.
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختیشی کرد: ئەمەی کە ئەمریکییە لەخۆباییەکان ڕاشکاوانە دان بەوەدا دەنێن کە ئەوپەڕی گوشاری دژی ئێران شکستێکی سەرشۆڕانەی ھێناوە، بابەتێکی زۆر گرینگە کە نابێ لەبیر بچێتەوە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی لە درێژەدا وێڕای ئاماژە کردن بە ھەڵوێستی باشی دیپلۆماسیی وڵات پێی داگرت: بەرپرسان قەت خۆیان دەستخڕۆی پرسی ناڤۆکی نەکەن و بە پێی ڕاستییەکانی وڵات خەریکی داڕشتنی بەرنامەو ھەوڵی چارەسەریی کێشەکان بن.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەرپرسانی دانوستانی بە شۆڕشگێڕ، دیندار و لێبڕاو ناوبردو وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە خۆڕاگریی شاندی دانوستانکار لە بەرامبەر زۆربێژی و زێدەخوازییەکاندا وتی: لایەنی بەرامبەر کە بێ بەڵێنیی نواندو لە بەرجام کشایەوە، لە ئێستادا ھەست بە دۆش دامان و چەقبەستوویی دەکات، بەڵام حکومەتی ئیسلامی کە بە پشتبەستن بە خەڵک گرفتی زۆری وەپشت سەر ناوە، لەم قۆناغەش دەپەڕێتەوە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ھەروەھا وێڕای ڕێزگرتن لە بێداری و ڕاچەنینی لاوانی فەلەستینی لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان وتیشی: ئەو جم و جوڵ و ڕاچەنینە ئەوەی دەرخست کە فەلەستین بە پێچەوانەی ھەوڵی ئەمریکاو شوێنکەوتووانی زیندووەو بە لوتفی ئیلاھی سەرکەوتنی یەکجاری ھەر بۆ خەڵک دەبێت.
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ھەروەھا وێڕای ڕێزنان لە بوێریی جەماوەری چەوساوەی یەمەن لە ئامۆژگارییەکی دڵسۆزانەدو خێرخوازانەدا بە بەرپرسانی سەعودیی وت: بۆ شەڕێک کە لە سەرکەوتن تیای دا دڵنبا نین بەردەوام دەکەن؟ دەسا ڕێگایەک بدۆزنەوەو خۆتان لەو چەرمەسەرییە دەرباز کەن.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئاگربڕی ئەم دواییە لە یەمەنی بە ھەرەباش زانی و وتیشی: ئەگەر ئەم ڕێککەوتنە بە واتا ڕاستەقینەکەی جێبەجێ بکرێت، بۆی ھەیە بەردەوامیش بێت و بێ گومان جەماوەری یەمەن لە سای ھیممەت، بوێری و دەستپێشخەریی خۆیان و ڕابەرانیان سەرکەوتوو دەبن و خوداوەندیش یارمەتیی ئەو خەڵکە چەوساوەو ستەملێکراوە دەدات.