رەییسی : بچوکترین جوڵەی دوژمنان لە چاوی ھێزە چەکدارەکانەوە ون نیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i407173-رەییسی_بچوکترین_جوڵەی_دوژمنان_لە_چاوی_ھێزە_چەکدارەکانەوە_ون_نیە
سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران گوتی : توانایی و ھێزی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ، ھێزی پێشگرانەیە و بچوکترین جوڵەی دوژمنان لە چاوی ھێزە چەکدارەکانەوە ون نیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 18, 2022 08:49 Asia/Tehran
  • رەییسی : بچوکترین جوڵەی دوژمنان لە چاوی ھێزە چەکدارەکانەوە ون نیە

سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران گوتی : توانایی و ھێزی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ، ھێزی پێشگرانەیە و بچوکترین جوڵەی دوژمنان لە چاوی ھێزە چەکدارەکانەوە ون نیە.

سەید ئیبراھیم رەییسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ لە ئاھەنگی رۆژی ئەرتەش دا گوتی : ھێزە چەکدارەکانی ئێران توانایی زۆریان ھەیە و دەتوانن لە مەیدان دا لە گەڵ ھەر دوژمنێک رووبەڕوو ببنەوە . 

ڕەئیسی وتیشی: پەیاممان بۆ ڕژێمی ئیسرائیل ئەوەیە کە ئێستا لە هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیدایە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، جوڵەکانتان لەژێر چاودێریماندایە، بچوکترین جوڵەتان لە چاوی هێزە چەکدار و مەدەنییەکانمان ناشاردرێتەوە.

29ی خاکەلێوە لە ئێران بە ناوی رۆژی ئەرتەش ناودێر کراوە و لەو رۆژەدا یەکینە جیاجیاکانی ئەرتەش ، نمایشی سەربازیی بەڕێوەدەبەنئ.