ڕەوانەکرانی یەکەم باری ناردەی ئێران بۆ عێراق لە سنووری ھەڵاڵەی باکووریی ئیلامەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i407227-ڕەوانەکرانی_یەکەم_باری_ناردەی_ئێران_بۆ_عێراق_لە_سنووری_ھەڵاڵەی_باکووریی_ئیلامەوە
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخستنی کاروباری ئابووریی پارێزگاریی ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە کرانەوەی سنووری «ھەڵاڵەی باکووری» وتی: یەکەم بار لەم سنوورەوە بەرەو وڵاتی عێراق و پارێزگای دیالە ڕەوانە کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 20, 2022 07:43 Asia/Tehran
  • ڕەوانەکرانی یەکەم باری ناردەی ئێران بۆ عێراق لە سنووری ھەڵاڵەی باکووریی ئیلامەوە

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخستنی کاروباری ئابووریی پارێزگاریی ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە کرانەوەی سنووری «ھەڵاڵەی باکووری» وتی: یەکەم بار لەم سنوورەوە بەرەو وڵاتی عێراق و پارێزگای دیالە ڕەوانە کرا.

پارێزگای ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران ٤٢٥ کیلومەتر سنووری ھاوبەشی لەگەڵ وڵاتی عێراق ھەیەو سنووری میھران لە ٨٥ کیلومەتریی ناوەندی ئەم پارێزگایە وەکو سنوورێکی گرینگی ئێران بۆ ناردەی کەل و پەل و ھاتوچۆی زیارەتکارانی گڵکۆپیرۆزەکانی وڵاتی عێراقە.

ھەر لەم پەیوەندییەدا «تەقی مەنسووریان» بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخستنی کاروباری ئابووریی پارێزگای ئیلام ڕۆژی چوارشەممە لە بارەی کرانەوەی سنووری ھەڵاڵەی باکووری وتی: سنووری ھەڵاڵەی باکووری لە لایەن وڵاتی عێراقەوە کرایەوەو یەکەم بار کە لە بەرھەمە زیادیەکانی پارێزگای ئیلام بوو ناردەی وڵاتی عێراق کرا.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخستنی کاروباری ئابووریی پارێزگای ئیلام وتیشی : سنووری چیلات لە شارستانی «دێھلۆڕان»یش لە ئەنجامی وتووێژەکان لە داھاتوودا دەکرێتەوە.