میری قەتەر گەییشتە تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i407864-میری_قەتەر_گەییشتە_تاران
میری قەتەر بۆ دیدارو ڕاوێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتە تاران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 12, 2022 11:44 Asia/Tehran
  • میری قەتەر گەییشتە تاران

میری قەتەر بۆ دیدارو ڕاوێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتە تاران.

«شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی» ئەمڕۆ پێنج شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی پایەبەرزی سیاسی و ئابووری بە مەبەستی دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتە تاران و لە لایەن «موحەممەد موخبیر» یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆمارەوە پێشوازیی لێ کرا.

میری قەتەر بە پێی بانگێشتنی «سەیید ئیبراھم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی سەردانی تارانی کردووە.

پێشوازیی فەرمی، وتووێژ دوولایەنەی سەرۆکان و ڕاوێژی شاندە باڵاکانی دوو وڵات و پرێس کۆنفرانسی «سەیید ئیبراھم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و «شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی» میری قەتەر لەو بەرنامانەی ئەم سەردانە یەک ڕۆژەیەیە.