May 28, 2022 19:40 Asia/Tehran
  • پەردەلادانی ئێران لەسەر خۆفڕ و موشەکی کرووزی حەیدەر

ئەمڕۆ (شەممە) دوو دەستکەوتی نوێی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ناوەکانی خۆفڕ و مووشەکی کروزی حەیدەر پەردەیان لەسەر لادرا.

 

کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێستا یەکێکە لەو چەند وڵاتە بە ژمار کەمەی جیهان کە ڕەوتێکی پێشکەوتووی لە بواری دیزاین و پەرەپێدان و دروستکردنی جۆرە جۆراوجۆرەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە سەردانەکەی سەرداری سەرلەشکەر محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان بۆ بنکەی ستراتژیکی ٣١٣ی خۆفڕی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ یەکەمجار دوو دەسکەوتی نوێ نمایش کران.

یەکەم دەستکەوت مووشەکی کروزی حەیدەر-1 ە   کە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کەمان-٢٢ی هێزی ئاسمانیی ئێران و فیتراسەوە دەتوانرێت بگوازرێتەوە.

بەپێی زانیارییە ڕاگەیەندراوەکان ئەم مووشەکە مەودای 200 کیلۆمەترە و خێراییەکەی لە ساتەوەختی لێدانی ئامانجەکە 1000 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

مووشەکی کروزی حەیدەر یەکەم مووشەکی کروزی ئێرانە کە توانای هاویژرانی  لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هەیە.

سەرپەیڤ