دوابەدوای سووکایەتی بە پێغەمبەی ئیسلام (دخ) ، باڵوێزی هیندستان بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا
دوابەدوای سووکایەتی بە پێغەمبەری گەورەی ئیسلام (د.خ) لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی وڵاتی هیندستان، دوانیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە باڵوێزی هیندستان لە تاران لەلایەن بەرپرسی گشتیی ئاسیای باشوورییەوە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای سووکایەتی بە پێغەمبەری گەورە(د.خ) لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیی وڵاتی هیندستان، دوانیوەڕۆی دوێنێ باڵوێزی هیندستان لە تاران لەلایەن بەرپرسی گشتیی ئاسیای باشوورییەوە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا و ناڕەزایەتی حکومەت و خەڵکی ئێران بە باڵوێزی هیندستان ڕاگەیێندرا.
باڵوێزی هیندستان لە ئێران بە دەربڕینی داخ و قبووڵ نەکراو بوونی هەر جۆرە سووکایەتییەک بە پێغەمبەری ئیسلام(دخ) ، ڕایگەیاند: ئەوە هەڵوێستی حکومەتەی هیندستان کە زیاترین ڕێز بۆ ئایینەکانی دیکە دادەنێت، نییە و ئەو کەسەش کە سووکایەتییەکەی کردووە هیچ پۆستێکی حکومەتیی نییە و بەس لە یەکێک لە پارتەکانی ئەو وڵاتە ئەندامە و لەو پۆستەش دەرکراوە.