ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: بڕیارنامەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بەپەلە و سیاسییە
وەزیری دەرەوەی ئێران پێشکەشکردنی بڕیارنامەیەی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەوروپی بە ئەنجوومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە پەلە و سیاسی ناوبرد.
بڕیارنامەی پێشنیارکراوی ترۆیکای ئەمریکا و ئەوروپی (ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا) لەدژی ئێران، چوارشەممەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی وەرزانەی ئەنجوومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا، سەرەڕای دژایەتی توندی چین و ڕووسیا، پەسەند کرا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، وەزیری دەرەوەی ئێران حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە چەند پرسێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتییان تاوتوێ کرد.
ئەنتۆنیۆ گۆترێش لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەختی لە گرینگیی درێژەدان بە دانوستانەکانی ڤیەنا کردەوە و دیپلۆماسی بە باشترین ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەندێک لایەنی دیکەی دانوستانەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی زانی.
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها بڕیارنامەی ئەم دواییەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە ئێرانی تەنیا بە ڕاسپاردەیی زانی و جەختی لە گرینگیی بەردەوامی دانوستانەکان کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاھیان و گوترێش ھەروەھا لەسەرپرسەکانی یەمەن وسوریاش قسەیان کرد .