سەرۆکی پارتی یەکێتی فەیلییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری پارێزگاری ئیلام دیداری کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i408707-سەرۆکی_پارتی_یەکێتی_فەیلییەکانی_هەرێمی_کوردستان_لەگەڵ_جێگری_پارێزگاری_ئیلام_دیداری_کرد
جێگری سیاسی-ئەمنیەتی پارێزگاری ئیلام لەگەڵ شێخ حسێن مەهدی جانی سەرۆکی پارتی یەکێتی کوردە فەیلییەکانی عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 12, 2022 12:08 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پارتی یەکێتی فەیلییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری پارێزگاری ئیلام دیداری کرد

جێگری سیاسی-ئەمنیەتی پارێزگاری ئیلام لەگەڵ شێخ حسێن مەهدی جانی سەرۆکی پارتی یەکێتی کوردە فەیلییەکانی عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەو دیدارەدا کە لە ئیدارەی پارێزگای ئیلام ئەنجام درا، محەمەد سوبحان حەسەنی جێگری سیاسی- ئەمنیەتی پارێزگاری ئیلام وتی: خەڵکی ئیلام و عێراق بە پێی هاوبەشەییە فەرهەنگی، هۆزی و ئایینییەکان کە هەیانە هەمیشە لە پێوەندیدا بوون و ئەو پێوەندییە ئەبێ تۆکمەتر بێت .

شێخ حسێن مەهدی سەرۆکی پارتی یەکێتی کوردە فەیلییەکانی هەرێمیش لەو دیدارەدا وتی: ئێمە ئێران بە ماڵی خۆمان دەزانین و ئەو وڵاتە وەکوو وڵاتێکی پاڵپشتی ستەملێکراوان و هەژاران دەبینین.

ناوبراو گوتیشی : هەموو هەوڵەکانی خۆمان بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی پێوەندی دۆستانەی کوردە فەیلییەکانی عێراق لەگەڵ خەڵک و دەوڵەتی ئێران بەتایبەتی خەڵکی پارێزگای ئیلام دەخەینە گەڕ.