دامەزراندنی تاقیگە و ناوەندی توێژینەوەی هاوبەش لە نێوان زانکۆی تاران و زانکۆکانی عێراق
سەرۆکی کۆلیژەکانی فارابیی زانکۆی تاران ھەواڵی دانانی کۆلیژ و ناوەندەکانی توێژینەوەی ھاوبەشی نێوان زانکۆی تاران و زانکۆکانی عێراق بە راکێشانی سەرمایە نانەوەی کوێتی راگەیاند .
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، "حەمید زارع"، سەرۆکی کۆلیژەکانی فارابیی زانکۆی تاران، سەبارەت بە ئەنجامی سەردانەکەی شاندی زانکۆی تاران بۆ عێراق رایگەیاند:
لە ئەنجامی راوێژکردن لە گەڵ باڵیۆزانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق و کوێت ، بابەتی دانانی ناوەندەکانی توێژینەوەی هاوبەشی نێوان زانکۆی تاران و زانکۆکانی عێراق بەدواداچوونی بۆ دەکرێت .
زارع باسی لەوەشکرد، فراوانکردنی پەیوەندی و ھات و چۆی پرۆفیسۆر و توێژەرانی ئێرانی و عێراقی پێویستی بە دروستکردنی ژێرخانی پێویست هەیە و وتی: لە میانی کۆبوونەوەی نێوان سەید محەمەد موقیمی سەرۆکی زانکۆی تاران و عادل عەبدولمەهدی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەربەخۆی گەشەی عێراق بڕیار درا ژێرخانی پێویست بۆ سەردانی مامۆستایانی زانکۆ و توێژەرانی ئێران بۆ عێراق بڕەخسێ .