واژۆکردنی یاداشتنامەی هاوکاری گەشتیاریی نێوان ئێران و عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i408757-واژۆکردنی_یاداشتنامەی_هاوکاری_گەشتیاریی_نێوان_ئێران_و_عێراق
 یاداشتێکی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە هاوکاری گەشتیاریی لە نێوان وەزارەتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاریی و دەسکارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وەزارەتی رۆشنبیری، گەشتوگوزار و میراتی کەونارایی عێراق واژۆ کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 13, 2022 17:30 Asia/Tehran
  • واژۆکردنی یاداشتنامەی هاوکاری گەشتیاریی نێوان ئێران و عێراق

 یاداشتێکی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە هاوکاری گەشتیاریی لە نێوان وەزارەتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاریی و دەسکارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وەزارەتی رۆشنبیری، گەشتوگوزار و میراتی کەونارایی عێراق واژۆ کرا.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ڕۆژی دووشەممە ڕێوڕەسمی واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی کەلەپووری فەرھەنگیی و گەشتیاریی پیشە دەستییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وەزارەتی فەرهەنگ، گەشتوگوزار و میراتی کەونارایی عێراق بە ئامادەبوونی سەید عیزەتوڵڵا زەرغامی، وەزیری کەلەپووری فەرھەنگیی و گەشتیاریی پیشە دەستییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران  و حەسەن نازم وەزیری فەرهەنگ، گەشتوگوزار و میراتی کەونارایی عێراق لە کۆمەڵگەی فەرهەنگی و مێژوویی نیاوەران لە تاران بەڕێوەچوو.

بەپێی یاداشتەکە، هەردوولا ئامادەیی خۆیان بۆ دابینکردنی ئاسانکاریی ڤیزا بۆ گەشتیارانی هەردوو وڵات راگەیاندووە، هەروەها ئاڵوگۆڕی یاسا و ڕێنمایی و ئاسانکاری بانکی لە بواری سەرمایەنانەوەی گەشتیاری و سەرمایەنانەوە لە پڕۆژەکانی ژێرخانی، لەنێویاندا دروستکردنی هۆتێل  راگەیاند .