ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ئێران خۆی لە رێگەی دانوستانی ئەنجامدار دوور ناخاتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆی لە پرۆسەی دانوستانێک دوور ناخاتەوە کە ئەنجامێکی لێدەکەوێتەوە.
لە کاتێکدا کە دانوستانەکانی ڤیەننا سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران و گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی نەبوونی ئیرادەی سیاسی لە واشنتۆن نزیکە لە وەستان، ئەو وڵاتە و ترۆئیکای ئەوروپی (ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا) بە گوشاری رژێمی زایۆنی و رافایل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بڕیارنامەیەکی دژە ئێرانیان پەسەند کرد.
ئەم بڕیارنامەیە هاوکاری بەرفراوانی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کە بە نیازپاکیی بووە ، پشت گوێ دەخات؛ هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ڕاگرتنی چالاکی کامێراکانی پێوەری ئۆنلاینی ئاژانس لە ئێرانی ڕاگەیاند.
ھەروەھا وەزاڕەتی خەزنەداریی ئەمرکیا رۆژی پنجشەممە چەندنی کۆمپانیای ئێرانی و کۆمپانیای بیانیی ئەوانەی خستە لیستی بایکۆتەکان .
لەم پێوەندییەدا و بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، "حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران" ڕۆژی هەینی لە تویتێک دا نووسیویەتی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێبازی دانوستانەکان لانادات کە ئەنجامێکی لێ بکەوێتەوە، نووسیویەتی: ئێمە پابەندین بە یاسای مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران و درێژە ئەدەین بە دانوستان.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان گوتیشی : داوا لە ئەمەریکا دەکەین واقیعبین بێت و خۆی لە شێتەتیی گەمارۆ نوێکان دوور بخاتەوە و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش رێکاری پرۆفشناڵ بگرێتەبەر و خۆی لە کردەوەی سیاسی بەدوور بگرێت.