ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بۆ بۆرێل : پێویستە لایەنی بەرامبەر ھەڵسوکەوتی دوو فاقی وەلابنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i408924-ئەمیر_عەبدوڵڵاهیان_بۆ_بۆرێل_پێویستە_لایەنی_بەرامبەر_ھەڵسوکەوتی_دوو_فاقی_وەلابنێ
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە: تاران هەمیشە پێشوازیی لە دانوستانی عەقڵانی و ئەنجامدار کردووە، بەڵام بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی باش و بەردەوام، پێویستە لایەنی بەرامبەر ھەڵسوکەوتی دوو فاقیی و پارادۆکسی خۆی وەلابنێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 19, 2022 07:51 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بۆ بۆرێل : پێویستە لایەنی بەرامبەر ھەڵسوکەوتی دوو فاقی وەلابنێ

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە: تاران هەمیشە پێشوازیی لە دانوستانی عەقڵانی و ئەنجامدار کردووە، بەڵام بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی باش و بەردەوام، پێویستە لایەنی بەرامبەر ھەڵسوکەوتی دوو فاقیی و پارادۆکسی خۆی وەلابنێ .

لە کاتێکدا دانوستانەکانی ڤیەننا سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران و گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی بەهۆی نەبوونی ئیرادەی سیاسی لە واشنتۆن نزیکە لە وەستان، ئەو وڵاتە و ترۆییکای ئەوروپی (ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا) بە گوشاری رژێمی زایۆنی و ھاوڕێیی رافائێل گرۆسی سکرتێری گشتیی ئاژانس ، بڕیارنامەی دژە ئێرانیان پەسەند کرد . 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە  حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی وتووێژەکان لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، بیروڕایان گۆڕیەوە . 

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وێڕای بەرزنرخاندنی هەوڵەکانی بۆرێل بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و ڕەخنەگرتن لە کردەوەی نابنیاتنەر و بەپەلەی ئەمریکا لە دەرکردنی بڕیارنامەیەک لە دەستەی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی،  وتی: تاران  بڕوای وایە دانوستانێکی لۆژیکی و لەسەر بنەمای ئەنجام هەمیشە پێشوازی لێکراوە، بەڵام بۆ ئەوەی بگەینە ڕێککەوتنێکی باش و بەردەوام، پێویستە لایەنی بەرامبەر ڕەفتارە دوو فاقی  و دژبەیەکەکانی خۆی وەلابنێت . 

وتیشی: ئێستاش پێمان وایە دیپلۆماسی باشترین و گونجاوترین ڕێگا و چارەسەرە.